ئۆلێگ سۆکۆڤ

لیوای گشتی لە هێزی زەمینی ڕووسیا (١٩٧١-٢٠٢٣)

ئۆلێگ یوریڤیچ سۆکۆڤ (بە ڕووسی: Олег Юрьевич Цоков) جەنەراڵ بووە لە ھێزی زەمینی ڕووسیا کە وەک جێگری فەرماندەی ناوچەی سەربازی باشوور کاری کردووە. لە ساڵی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧١ لەدایک بووە و لە ١١ی ٦ی ساڵی ٢٠٢٣ لە کاتی دژە ھێرشی ئوکراینا لە دژی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا کوژرا.

ئۆلێگ یوریڤیچ سۆکۆڤ
سۆکۆڤ لە ٢٠٢١
ناوی خۆماڵی
Оле́г Ю́рьевич Цо́ков
لەدایکبوون٢٣/٩/١٩٧١
یەکێتی سۆڤییەت
مردن١١/٧/٢٠٢٣
ئوکراینا، ھەرێمی زاپۆریژژیا، بێردیانسک
دڵسۆزی ڕووسیا
خزمەت/لقھێزی زەمینی ڕووسیا
ساڵانی خزمەت١٩٩٠ بۆ ٢٠٢٣
پلەلیوای گشتی ڕووسیا
خەڵاتەکانفەرمانی ژوکۆڤ

فەرمانی بوێر فەرمانی شایستەیی سەربازی

مەدالیای "بەشداری ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا"

ژیاننامە دەستکاری

ئۆلێگ یوریڤیچ سۆکۆڤ لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧١ لەدایک بووە، باوکی ئەفسەر و دایکی مامۆستایە. لە بنکە سەربازییەکان گەورە بووە و لە یازدە قوتابخانەی جیاوازدا خوێندوویەتی، لەنێویاندا لە چۆیبالسان و سێمیپالاتینسک، پێش ئەوەی بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی وەربگرێت.[١]

سۆکۆڤ ھاوشێوەی باوکی، پیشەی سەربازی ھەڵبژارد و لە قوتابخانەی فەرماندەیی باڵای چەکی تێکەڵاوی تاشکەند وەرگیرا. لە ساڵی ١٩٩٤ دەرچووە و لە لیوای ٧٤ی تفەنگی پاسەوانی جیا لە یورگە لە ناوچەی سەربازی سیبیریا وەک فەرماندە دامەزراوە.

سۆکۆڤ لەگەڵ لیواکەدا بۆ جەنگی یەکەمی چیچان جێگیرکرا، بەشداری لە ھێرشکردنە سەر دامەزراوەی نەوتی گرۆزنی کرد لە کاتی شەڕی گرۆزنی لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٥. دوای کۆتایی ھاتنی شەڕەکە، یەکەکەی تسۆکۆڤ ڕەوانەی سیبیریا کرایەوە، بەڵام بۆ ماوەی چوار مانگ وەک فەرماندە ڕەوانەی چیچان کرایەوە.

سۆکۆڤ لەگەڵ لیوای ٧٤ بەرزکرانەوە بۆ جێگری فەرماندەی کەتیبەکە پێش ئەوەی لە ئەکادیمیای سەربازی فرونزە وەربگیرێت. سۆکۆڤ کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەرچوو، گەڕایەوە بۆ لیواکەی، و لەو ساڵەدا لە جەنگی دووەمی چیچاندا وەک فەرماندەی گرووپێکی تاکتیکی، شەڕی کردوە. تا ساڵی ٢٠٠٤ وەک فەرماندەی کەتیبەی مایەوە و پلەی بەرزکرایەوە بۆ لیوای عەقید.[٢]

سۆکۆڤ لە ساڵی ٢٠٠٤ پلەی بەرزکرایەوە بۆ عەقید و جێگری فەرماندەی لیوا، کە تەمەنی تاڕادەیەک گەنج بوو کە ٣٢ ساڵ بوو. لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٠، لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا، سۆکۆڤی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی ساختەکاری و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات لە ماوەی فەرماندەیی فەوجی ٢٢٨.

دۆسیەکە پەیوەندییەکی بە گرێبەستێکەوە ھەبوو کە تێیدا بە شێوەیەکی نایاسایی بەڵێنی پێشوەختە لە یازدە سەربازی وەرگرتبوو لە بەرامبەر واژووکردنی گرێبەستی خزمەتگوزاریدا، دواتر ٨٠ ھەزار ڕوبڵی لە پاداشتی واژووکردنی گرێبەستەکە بە گەندەڵی وەرگرتبوو.[٣][٤] ئەم کەیسە کاریگەری لەسەر ژیانی پیشەیی نەبوو و لە ساڵی ٢٠١١ سۆکۆڤ گواسترایەوە بۆ ئەوەی وەک سەرۆکی ئەرکان و جێگری فەرماندە لە مایکۆپ. لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٥ فەرماندەیی لیوای ٨١٠ی پیادەی دەریایی بووە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پلەی بەرزکراوەتەوە بۆ جەنەڕاڵ.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٨ تا ٢٠١٩ جێگری فەرماندەی سوپای ٤٩ی چەکی یەکگرتوو بووە.[٦] سۆکۆڤ لە تاقیکردنەوەکانی ئەکادیمیای سەربازی ئەرکانی گشتی دەرچووە، لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھاتە ناو ئەکادیمیاکە. دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە بەشی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگری دەوڵەتی دەرچوو، سۆکۆڤ وەک سەرۆکی ئەرکانی سوپای چەکی تێکەڵاوی پاسەوانی دووەم دەستنیشانکرا.[٧]

سۆکۆڤ بەشداری لە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا کرد کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد، بەشداربووە لە ھێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر شارەکانی ئوکراینا.

لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئۆلیکسی ئارێستۆڤیچ وتەبێژی سەرۆکایەتی ئوکراینا ڕای گەیاند کە سۆکۆڤ لە کاتی فەرماندەیی فیرقەی تفەنگی ماتۆڕی پاسەوانی ١٤٤ بریندار بووە. دواتر کەناڵێکی تێلەگرامی ڕووسی برینداربوونی پشتڕاستکردەوە.[٨] دواتر سۆکۆڤ پلەی بەرزکرایەوە بۆ جێگری فەرماندەی ناوچەی سەربازی باشوور، و لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ پلەی لیوای گشتی وەرگرت.[٩]

لە ١١ی تەممووزدا لە ھێرشێکدا لە شاری بێردیانسک، لە میانی ھێرشی دژە ھێرشی ئوکراینا لە ساڵی ٢٠٢٣ کوژرا. مردنی سۆکۆڤ لەلایەن کەناڵی تەلەگرامی ڕووسی milblogger پشتڕاستکرایەوە، بەمەش تا مانگی تەممووزی ٢٠٢٣ بوو بە پلە بەرزترین ئەفسەری ڕووسی کە لە ئوکراینا کوژراوە.[١٠]

خەڵاتەکان دەستکاری

تسۆکۆڤ ئەم خەڵاتانەی خوارەوەی وەرگرتوە.[١١]

  • فەرمانی ژوکۆڤ
  • فەرمانی بوێر
  • فەرمانی شایستەیی سەربازی
  • مەدالیای «بەشداری ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا»

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Олег Цоков | OK". OK.RU (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-12.
  2. ^ [http://old.redstar.ru/2007/10/06_10/2_01.html "�� ����� ����� ��������"]. old.redstar.ru. Retrieved 2023-07-12. {{cite web}}: replacement character in |title= at position 1 (help)
  3. ^ "Командира войсковой части обвиняют в мошенничестве с контрактами". НГС - новости Новосибирска (بە ڕووسی). 2010-11-13. Retrieved 2023-07-12.
  4. ^ "Бывший командир войсковой части обвиняется в мошенничестве (Новосибирск)". Tayga.info (بە ڕووسی). Retrieved 2023-07-12.
  5. ^ "Бригаду морской пехоты Черноморского флота возглавил новый командир". ForPost (بە ڕووسی). 2014-08-23. Retrieved 2023-07-12.
  6. ^ "Как отметили День Победы в Ставрополе". stapravda.ru (بە ڕووسی). 2018-05-10. Retrieved 2023-07-12.
  7. ^ . 11 July 2023. https://samaratoday.ru/news/402177. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help); Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "Совинформбюро 2.0". Telegram. Retrieved 2023-07-12.
  9. ^ "Указ Президента Российской Федерации от 17.02.2023 № 99 ∙ Официальное опубликование правовых актов". publication.pravo.gov.ru. Retrieved 2023-07-12.
  10. ^ Times, Русская служба The Moscow (2023-07-11). "Еще один российский генерал погиб на войне в Украине". Русская служба The Moscow Times (بە ڕووسی). Retrieved 2023-07-12.
  11. ^ "Встреча с выпускниками военных вузов". Президент России (بە ڕووسی). 2021-06-28. Retrieved 2023-07-12.