ئۆدا نۆبوناگا (織田 信長، لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیرانی ١٥٣٤ تا ٢١ حوزەیرانی ١٥٨٤) دایمیۆییەکی ژاپۆنی بوو وە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی سەردەمی سێنگۆکو.بە یەکێک لە "یەکخەرە مەزنەکان" دادەنرێت لە ژاپۆن.

نۆبوناگا سەرکردەی ھۆزی "ئۆدا" بوو کە ھۆزێکی زۆر بەھێزی ئەوسا بوو[١]، نۆبونگا لە دژی دایمیۆکانی تر جەنگا لە دەیەی ١٥٦٠ بۆ ئەوەی بتوانێت ژاپۆن یەکبخاتەوە. نۆبونگا وەک بەھێزترین دایمیۆ خۆی ڕێکخستەوە و بەسەر بەناو فەرمانڕەوای شۆگنی ئەشیگاکا یۆشیاکی سەرکەوت و زنجیرە شۆگنی ئەشیگاکای ھەڵوەشاندنەوە[٢][٣] لە ١٥٧٣.[٤] لە ١٥٨٠ زۆربەی دوورگەی ھۆنشووی گرت. و کوودەتاچییەکانی ئیکۆ-ئیکی بەزاند لە دەیەی ١٥٨٠.

ھەرچۆنێک بێت بەھۆی تەکتیکە سەربازییەکان و بازرگانی، و چاکسازییەکانی لە حکوومەت ناسراوە، و دەستپێکی سەردەمی ئازوچی-مۆمۆیاما ھەرچۆنێک بێت دژایەتی و کپکردنی ئەوانەشی دەکرد کە شوێنی ناکەون لەگەڵی نین. لە ١٥٨٢ بەھۆی ڕووداوێکەوە دەمرێت و لەلایەن شوێنکەوتووەکەی ئاکێچی میتسوھیدێ خیانەتی لێدەکرێت و زۆری لێدەکرێت بۆ ئەوەی خۆی لەناوببات (سێپوکو) بکات. نۆبوناگا لەلایەن تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی جێگەی دەگیرێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jansen, Marius (2000). The Making of Modern Japan, p. 11.
  2. ^ Turnbull, Stephen (1987). Battles of the Samurai. Arms and Armour Press. p. 37. ISBN 978-0-85368-826-6.
  3. ^ Weston, Mark. "Oda Nobunaga: The Warrior Who United Half of Japan". Giants of Japan: The Lives of Japan's Greatest Men and Women. New York: Kodansha International, 2002. pp. 140–145.
  4. ^ Sato, Hiroaki (1995). Legends of the Samurai. Overlook Duckworth. pp. 234–37. ISBN 978-1-59020-730-7.