ئایەتی شمشێر (بە عەرەبی: آية السيف‎) زاراوەیەکی ئیسلامییە و ئاماژەیە بە ئایەتی پێنجی سوورەتی تەوبە، کە تێیدا خوای گەورە داوا لە موسڵمانان دەکات دوای تەواوبوونی مانگە حەرامەکان لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن تاوەکوو باوەڕ دێنن، نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن.[١][٢] فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (تەوبە:٥) (کوردی: کاتێک مانگە حەرامکراوەکان تەواوبوون لە ھەموو جێگایەک لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن، و بیانگرن و دیلیان بکەن، و گەمارۆیان بدەن، و لە ھەموو کەمین و ڕێگایەک بۆیان دانیشن، خۆئەگەر تۆبەیان کرد و نوێژیان ئەنجامدا و زەکاتیان جێبەجێکرد ئەوا ئێوەش وازیان لێبێنن، بەڕاستی خوای گەورە لێخۆشبوو و میھرەبانە).[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "سبب نزول آية السيف - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-07.
  2. ^ "آيات السيف الواردة في القرآن الكريم - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-07.
  3. ^ قورئانی پیڕۆز