سیستمی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی نێونەتەوەیی ناسراو بە ئایڵتس (بە ئینگلیزی: International English Language Testing System) تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی زمانی ئینگلیزییە بۆ ئەو کەسانەی کە ئینگلیزی زمانی سەرەکیان نییە. تاقیکردنەوەکە بەهاوبەشی لەلایەن بریتش کۆنسل، ئای دی پی ئایڵتس ئوسترالیا وە کامبریدج بەڕێوەدەبردرێت.[١] مێژووی تاقیکردنەوەکە بۆ ساڵی ١٩٨٩ دەگەڕێتەوە. ئایڵتس بەیەکێک لە تاقیکردنەوە سەرەکییەکان بۆ زمانی ئینگلیزی دادەنرێت لە ئاستی جیهاندا.

ئایڵتس لەلایەن زۆربەی ناوەندە ئەکادیمیاکانی ئوسترالیا، بەریتانیا، کەنەدا، ئەورووپا، ئێرلەندا و نیوزلاند دانی پێدادەنرێت، هەروەها لەلایەن ٣٠٠٠ ناوەندی فێرکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەسەند دەکرێت لەپاڵ چەندەها ناوەندی دیکە لە ئاستی جیهاندا.

ئایتڵس تاکە تاقیکردنەوەیە کە لەلایەن ناوەندی ڤیزا و کۆچبەرانی شانشینی یەکگرتوو دانی پێدادەنرێت، لە ئوسترالیاش هەمان شت بەڵام لەپاڵیدا دان بە تۆفڵ و پاتریۆنیش دادەنرێت.[٢] لە نیوزیلاند و کەنەداش هەمان شت کە ناوەندەکانی کۆچکردن دان بە ئایڵتس دادەنێن وەک بڕواننامەی زمانی ئینگلیزی.[٣] هیچ نمرەیەک بۆ دەرچوون نییە لە ئایڵتس، ئەنجامەکان لەسەر ٩ یەکە دەردەچن. ١ یەکە واتە ئەوکەسە لە هیچ پۆلینێکدا نییە، ٩ یەکەش واتە کەسێکی کارامەیە، هەروەیا سفر یەکەش بۆ ئەوانەیە کە ناویان نووسیوە و نەچوونەتە تاقیکردنەوەکە. تاقیکردنەوەی ئایڵتس بەزۆری بۆ دوو ساڵ کاردەکات.[٤][٥] لە ساڵی ٢٠١٧، ٣ ملیۆن تاقیکردنەوە لە کۆی زیاتر لە ١٤٠ وڵات ئەنجامدرا، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١٢ نزیکەی ٢ ملیۆن کەس بوون. بەهۆی ئەوەی لە ١٢ مانگدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس خۆی ناونووس دەکات بۆ تاقیکردنەوەکە، ئەوا وایکردووە ئایلتس ببێتە بەربڵاوترین تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ خوێندن و کۆچکردن.

مۆدێلی تاقیکردنەوە دەستکاری

دوو مۆدێل هەن بۆ تاقیکردنەوەی ئایڵتس:

  1. ئەکادیمی
  2. گشتی

تاقیکردنەوەیەکی دیکەی جیاوازیش هەیە بەناوی ئایڵتس لایف سکیڵ.

بەشەکانی تاقیکردنەوەکە دەستکاری

  • گوێگرتن ٣٠ خولەک دەخایەنێت (١٠ خولەکیش بۆ گواستنەوەی وەڵامەکانت)[٦]
  • خوێندنەوە ٦٠ خولەک
  • نووسین ٦٠ خولەک
  • قسەکردن ١١-١٤ خولەک

کۆی گشتی تاقیکردنەوەکە دوو کاتژمێر و ٤٥ خولەک دەخایەنێت.[٧]

تاقیکردنەوەکانی گوێگرتن، خوێندنەوە و نووسین لەیەک دانیشتن بەسەر یەکەوە دەکرێن. تاقیکردنەوەی قسەکردن دەشێت لەهەمان ڕۆژدا یان ڕۆژێکی جیاوازتر یانیش حەفتەیەک زووتر یان درەنگتر بکرێت. تاقیکردنەوەی نووسین و خوێندنەوە جیاوازە لەنێوان ئەوانەی کە مۆدێلی ئەکادیمی یان گشتی هەڵدەبژێرن، ئەمەش لەوکاتەی ئەوانەی تاقیکردنەوەکانی گوێگرتن و قسەکردن هەمان شتە.

دابەشبوونی نمرەکان دەستکاری

ئەم خشتەیەی خوارەوە شێوازی دابەشکردنی نمرەکان لە تاقیکردنەوەکانی گوێگرتن و خوێندنەوە ڕووندەکاتەوە. نمرەکان لەسەر ٤٠ نمرە و دابەشدەکرێن بەسەر ٩ یەکە.[٨]

یەکە ٩.٠ ٨.٥ ٨.٠ ٧.٥ ٧.٠ ٦.٥ ٦.٠ ٥.٥ ٥.٠ ٤.٥ ٤.٠ ٣.٥ ٣.٠ ٢.٥ ٢.٠ ١.٥ ١.٠ ٠.٠ یەکە
گوێگرتن (٤٠ نمرە) ٣٩ ٣٧ ٣٥ ٣٣ ٣٠ ٢٧ ٢٣ ٢٠ ١٦ ١٣ ١٠ ٨ ٦ ٤ ٣ ٢ ١ ٠ گوێگرتن (٤٠ نمرە)
خوێندنەوە (ئەکادیمی، ٤٠ نمرە) ٣٩ ٣٧ ٣٥ ٣٣ ٣٠ ٢٧ ٢٣ ٢٠ ١٦ ١٣ ١٠ ٨ ٦ ٤ ٣ ٢ ١ ٠ خوێندنەوە (ئەکادیمی، ٤٠ نمرە)
خوێندنەوە (گشتی، ٤٠ نمرە) ٤٠ ٣٩ ٣٨ ٣٦ ٣٤ ٣٢ ٣٠ ٢٧ ٢٣ ١٩ ١٥ ١٢ ٩ ٦ ٥ ٣ ٢ ٠ خوێندنەوە (گشتی، ٤٠ نمرە)

ئەنجامەکان دەستکاری

ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەی ئایڵتس بە کۆمپیوتەر دەکەن ئەوا بە ٣-٥ ڕۆژ ئەنجامەکانیان دەست دەکەوێت.[٩] لەبەرامبەردا ئەو کەسانەی کە لەسەر کاغەز دەیکەن پێویستە ١٣ ڕۆژ چاوەڕێ بن.[١٠] ئەنجامەکان بەگشتی لەسەر ٩ یەکە وەردەگیرێتەوە، هەروەها هەریەکە لە پۆلینەکانی گوێگرتن، خوێندنەوە، نووسین و قسەکردنیش بەجیا ئەنجامی ٩ یەکەکە وەردەگیرێتەوە. ئەنجامەکان بەزۆری بۆ دوو ساڵ جێی قبووڵە.[١١]

ئامارەکان دەستکاری

ئەو وڵاتانەی کە باشترین ئەنجامیان وەرگرتووە لە ئایڵتسی ئەکادیمی.

پلە وڵات یەکە
١ ئەڵمانیا ٧.٤
٢ یۆنان ٧.٠
٣ کەنەدا ٦.٩
٣ مالیزیا ٦.٩
٣ ئیسپانیا ٦.٩


ئەو وڵاتانەی کە باشترین ئەنجامیان وەرگرتووە لە ئایڵتسی گشتی.

پلە وڵات یەکە
1 ئەمریکا ٧.٥
2 باشووری ئەفریقا ٧.٤
٣ جامایکا ٧.٢
٣ زیمبابووی ٧.٢
٥ کینیا ٦.٩
٥ مالیزیا ٦.٩
٥ نێجیریا ٦.٩

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "www.ielts.org". Retrieved 2012-11-04. ٣٠ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "TOEFL and Pearson to be Accepted for English Testing from November 2014 - Acacia - Immigration Australia". acacia-au.com. ١٠ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Language testing". Citizenship and Immigration Canada. Retrieved 27 November 2013.
  4. ^ FAQS - Institutions - Test scores "IELTS FAQS - Institutions - Test scores". Retrieved 9 December 2011. {{cite web}}: Check |url= value (help) ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "IELTS Information_for_Candidates_booklet" (PDF). Archived from the original (PDF) on 16 February 2011. Retrieved 26 February 2011. ١٦ی شوباتی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ http://www.cambridgeenglish.org/exams/ielts/whats-in-the-test/ ٩ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Accessed 08 July 2015
  7. ^ http://www.ielts.org/test_takers_information/test_takers_faqs/about_the_ielts_test.aspx ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Accessed 08 July 2015
  8. ^ http://ielts.calculator.free.fr/raw-score-calculator.html Accessed 08 July 2015
  9. ^ "Computer-delivered IELTS". Retrieved 2020-09-04. ١٠ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "IELTS FAQ". Retrieved 2019-08-18. ١٠ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ http://www.ielts.org/test_takers_information/getting_my_results/getting_my_results.aspx ٤ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Accessed 08 July 2015