ئایمەسج (بە ئینگلیزی: iMessage) خزمەتگوزارییەکی پەیامناردنی ڕاستەوڕاستە کە لەلایەن ئەپڵەوە گەشەی پێ دەدرێت و لە ساڵی ٢٠١١دا بڵاو کراوەتەوە. ئایمەسج تەنیا لەسەر سیستمەکانی ئەپڵ کار دەکات: مەک ئۆ ئێس، ئای ئۆ ئێس، ئایپاد ئۆ ئێس و وەچ ئۆ ئێس.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئایمەسج کە لەسەر ھەموو سیستمە پشتگیریکراوەکان بەردەستە، بریتین لە ناردنی نووسین، وێنە، ڤیدیۆ و پەڕگە؛ دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی گەیشتن و خوێندنەوەی پەیامەکان؛ نھێنیکردنی کۆتا بۆ کۆتا بۆ ئەوەی تەنیا نێرەر و وەرگری پەیامەکان دەستیان بگات بە پەیامەکان و ھیچ لایەنێکی دیکە نەتوانێت، بە ئەپڵ خۆشییەوە. لەگەڵ ئەوانەش، ڕێ دەدات بە ناردنی شوێن و لەزگە. لەسەر ئای ئۆ ئێس و ئایپاد ئۆ ئێس، لایەنەکانی سێیەم دەتوانن تواناکان بەرفراوان بکەن. لە دوای دامەزراندنی لە ساڵی ٢٠١١دا،[١] ئایمەسج لەسەر ماک ئۆ ئێس بەردەست بوو ساڵێک دواتر و لە ٢٠١٢دا.[٢] لە ٢٠٢٠یشدا، ئەپڵ ئایمەسجی لەسەر ماک ئۆ ئێس نوێکردنەوە و چەندان تایبەتمەندیی بۆ زۆر کرد کە پێشتر پشتگیریی نەدەکرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «iOS 5 - See new features included in iOS 5». Apple. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. ^ «OS X Mountain Lion - Inspired by iPad. Made for the Mac». لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.