ئایامئێکس

ھونەرمەندێکی ئەمریکی

ئایامئێکس (ئای-ئام-ئێکس • ئینگلیزی: IAMX) پرۆژەیەکی مۆسیقی تەنھایی کریس کۆرنەرە، کە پێشووتر ئەندامێک بووە لە گرووپی سنیکر پیمپس. دۆزراوەتە و دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە لەندەن، ئەم پرۆژەیە لە مۆسیقادا، تیشکۆش دەخاتە سەر وێنەو ھونەری بینینی. لە ڕووی مۆسیقییەوە ئایامئێکس چەند چەشنێکی مۆسیقا لە ئامێزی گرتووە، ھەر ڕۆکی ئەلیکترۆنی و دانس میوزیک و سینت پاپ تاکو پاڵاد و دارک کابەرێت. لە ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤ ئایامێکس لە بەرلینی ئەڵمانیا بووە، لەوێ کۆرنەر فێربوو کە چۆن «کەمتر گوێ بدات بە پیشەی مۆسیقا و زیاتر تیشکۆ بخاتە سەر کارە سەربەخۆکان.» ناوی بەرلین لە چەند گۆرانییەکدا ھاتووە کە باس لە خۆشەویست، مرد، خۆ تایبەتکردن، دین، سیاسەت، ئالوودە بوون، کۆمەڵگەی مۆدێرن و شکاندنەوەی ڕەگەز.

ئایامئێکس
وێنەی کریس کۆرنەر، گۆرانی بێژی ئایامئێکس، لەلایەن جەین گێزان گیراوە لە ساڵی ٢٠٠٩
وێنەی کریس کۆرنەر، گۆرانی بێژی ئایامئێکس، لەلایەن جەین گێزان گیراوە لە ساڵی ٢٠٠٩
زانیارییەکان
بنەچەلەندەن، ئینگلاند؛ بەرلین، ئەڵمانیا
چەشنەکانسینت پاپ، دارک کابەرێت، ئیندەستریاڵ، ئاڵتەرنەتڤ
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٤–ئێستا
کۆمپانیاکانمیجەر، ٦١ سێکندس، فیکشن/نۆکاربۆن/جینپووڵ، مێترۆپۆلیس، سەبپەیج کۆمونیکەیشنس
بابەتە پەیوەندیدارەکانڕۆبۆتس ئین دیسگاس
سنیکر پیمپس
ئیمۆجێن هییپ
ڤایۆلێنتا
وێبگەiamx.eu

سەرچاوەکان دەستکاری