ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵای فەرمی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی ١٤٦ ساڵدا ٢٧ جار گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە.

٣٩ ئاڵای ئەمریکا بە درێژایی مێژوو (لە چەپەوە بۆ ڕاست)
ئاڵای ئەمریکا لە ساڵی ١٧٧٥، ھاوشێوەی ئاڵای ھیندستانی ڕۆژھەڵاتی بەریتانیا .
پێشکەشکردنی ئاڵای ئەمریکا لەلایەن فەرماندەیەکی سەربازییەوە بۆ ھاوسەری ڕۆناڵد ڕیگان

تا ئێستا نازانرێت کێ یەکەم ئاڵای نافەرمی ئەمریکای دروست کردووە. جۆن پاوڵ جۆنز، فەرماندەی بەناوبانگی ھێزی دەریایی ئەمریکا لە جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکا، یەکێک بوو لەوانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکرد کە یەکەم ئاڵای ئەمریکای بە ١٣ ھێڵەوە بەرزکردووەتەوە، لەنێویاندا ٧ ھێڵی سوور و ٦ ھێڵی سپی، لەسەر کەشتییەکەی لە مانگی کانوونی دووەمدا ١٧٧٥.

ھەروەھا دیزاینەری یەکەم ئاڵای فەرمی ئەمریکاش نادیارە. ھەندێک لە مێژوونووسان پێیان وایە فرانسیس ھۆپکینسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ویلایەتی نیوجرسی دیزاینەری بووە. ھۆپکینسۆن ھونەرمەند و گرافیک دیزاینەر بووە. یەکەم ئاڵای بۆ ھێزی دەریایی ئەمریکا دیزاین کردووە. پێدەچێت ئاڵایەکی فەرمی بۆ ئەمریکا و ئاڵایەکی بۆ ھێزی دەریایی و لەوانەیە ئاڵایەکی بۆ سوپای یان تۆپخانە دیزاین کردبێت؛ بەڵام یەکەم دیزاینی فەرمی ئاڵای ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٧٥. ئەم ئاڵایە ٢٦ جار گۆڕاوە تا گەیشتووەتە شێوەی ئێستای. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە

لە ١٤ی حوزەیرانی ١٧٧٧، کۆنگرەی کیشوەری دووەم کە لە سەرکردەکانی سێزدە کۆلۆنی پێکھاتبوو، پڕۆژە یاسای ئاڵای پەسەند کرد و تایبەتمەندییەکانی دیاریکرد. ھۆکاری ھەڵبژاردنی ١٤ی حوزەیران وەک ڕۆژی ئاڵا بۆ یادکردنەوەی ئەم بڕیارەی کۆنگرەی کیشوەرەکانە.

ئەم ئاڵایە لە ١٣ باندی سپی و سوور پێکھاتووە، ھێڵی سەرەوە و خوارەوە دەبێت سوور بێت. ئەو ١٣ گرووپە نوێنەرایەتی ئەو ١٣ کۆلۆنییە دەکەن کە سەرەتا لە دژی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیا یاخی بوون و بوونە ھۆی سەربەخۆیی ئەمریکا. ئەو ١٣ ئەستێرەیە نیشانەی دروستبوونی ئەمریکا بوو لەم ١٣ خاکە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و یەکگرتنی خاکەکانی دیکە بە ئەمریکا، ئەستێرەکانی ئەم ئاڵایە زیاد بوون.

ئاڵای ئەمڕۆ

دەستکاری

ئاڵای ئێستای ئەمریکا ٥٠ ئەستێرەی تێدایە کە نوێنەرایەتی ٥٠ ویلایەتی ئەو وڵاتە دەکات. ئاڵای ئێستای ئەمریکا ١٣ ھێڵکاری ھەیە کە ٧یان سوورن و ٦یان سپین. ڕەنگی سوور نیشانەی سەرسەختی و ئازایەتییە، ڕەنگی شین نیشانەی وریایی و کۆڵنەدان و دادپەروەری و سپی نیشانەی پاکی و بێتاوانییە.

یاسای ئاڵا

دەستکاری

پەسەندکراو

دەستکاری

یەکەم ھەوڵ بۆ کۆکردنەوەی داب و نەریت و ڕێوڕەسمەکانی پاراستن و پێگەی ئاڵای ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٢٠. لە ساڵی ١٩٢٣ کۆنفرانسێک لە واشنتۆن دی سی. ج بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٦٠ گرووپی جیاواز بەشدارییان تێدا کرد، وەکو ھێزی دەریایی وچەک ارە ددێرینەکانی خانەنشینکراو و تەنانەت کو کلۆکس کلان. ھەریەک لەو گرووپانە ڕێوڕەسم و داب و نەریتی بۆ ڕێزگرتن لە ئاڵای ئەمریکا دامەزراندبوو.

پێشێلکردنی یاسای ئاڵا تاوان نییە؛ چونکە ئەم یاسایە لایەنی ئیجباری نییە و ئەم ڕێسایانە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ئاڵا کاریگەرترن.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Flag of the United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.