پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
ئاگنی خوداوەندی ئاگر

ئاگنی خوایەکی ئایینی ھیندوو و یەکێکە لە گرینگترین خوداکانی سەردەمی ڤێدایی. ئاگنی لە زمانی سانسکریتا واتە ئاگر. لە ڤێداکان ئاگنی خودای ئاگرە. ئاگنی لە گرینگترین خواکانە لە ڤێدا و تەنیا ئیندرا لەوە باڵاترە. ئاگنی پەیامبەری نێوان مرۆڤ و خوداکانی دیکەیە. بۆیە خەڵک قوربیانیەکانیان ئەخستە ناو ئاگر تا ببردرێن بۆ جیھانی تر.