ئاکرۆپۆلیسی ئەتینا

ئاکرۆپۆلیس (Ακρόπολη Αθηνών؛ بە زمانی یۆنانی کۆن: بەرزەشار یان قەڵای شار). دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارتێنۆن لە ئەتینا، پایتەختی یۆنان و بەرزایی لە ئاستی دەریاوە ١٥٠ مەترە. کۆمەڵەی مێژوویی ئاکرۆپۆلیس بۆ خەڵکی یۆنان ھێمایەکی نەتەوەییە و ھەر لەسەر ئەم بنەمایەش ھەر شارێکی یۆنان دژ یان قەڵایەکی پتەو و ڕاسای ھەبووە. کۆمەڵەی ئاماژەپێدراو بە وردبینی و وردەکاریی بەپێی ڕێساکانی ئەندازیاری و بیرکاری ساز کراوە. ئاکرۆپۆلیس بە فەرمی وەک بینایەکی تایبەت و بێوێنە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٠٧ لە ڕێکخراوەی کەلەپوورە کەلتووریەکانی ئەورووپادا تۆمار کراوە.

ئاکرۆپۆلیسی ئەتینا دەستکاری

پێشتر ئاکرۆپۆلیس بە ناوی «سکروپیا» وەرگیراو لە ناوی دیرۆکیی «پیاوی ماری»، بە ناوی «ککروپس» یان «سکروپس» یەکەمین پادشای ئەتینا ناو دەبردرا. بەشی ھەرەگەورەی ئەم بینایە لە ساڵەکانی ٤٢٩ تا ٤٦١ی پێش زایین، لەکاتی دەسەڵاتداریی پریکلس و ھاوکات لەگەڵ ڕۆژانی گەشەکردنی بیر و ھونەر لە ئەتینا، لەسەر بەشی قسڵانیی ئەو شوێنەدا تەختی ئەتینا دروست کرا. لەدوای ئەودا و لەسەردەمە جوربەجۆرەکاندا ھەندێ لە بیناگەلی «ئاکرۆپۆلیس» بەشێوەی کۆشکگەلی فلورانسی، مزگەوتگەلی ئیسلامی و نزاخانەگەلی تورکی ئاڵو‌گۆڕیان بەسەردا ھات. ئەم شوێنە تامی تاڵی شەڕیشی چێشتووە: کاتێکە سەربازە بەریتانیاییەکان لەساڵی ١٩٤٤دا چەکەکانی خۆیان لەنێوان کۆڵەکەکانی پارتێنۆن جێگر کرد. ئەمڕۆکە نزاخانەی ئارختێئۆم بە تێکۆشانێکی زۆر لەلایەن بەشی چاودێری سەرچاوەسرووشتییەکان بەشێوەیەکی تەواو، نۆژەن کراوەتەوە و نوێکردنەوەی «پارتێنون» و «پێش دروازە» لە ئاخرین دۆخەکانی خۆیدایە. تەنانەت بەوەی کە نۆژەنکردنی ئاکرۆپۆلیس نزیک بەتەواوبوونە، ئەم شارەکۆنە یاد و بیری ئەو خودادیرۆکیانەی کە ڕۆژگارێک دەیانپەرەستین بۆمان زیندوو دەکەنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری