ئارۆن گابرێل ئەھاز (بە ئینگلیزی: Aaron Gabriel Ehasz) لە ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣ لەدایکبووە، سیناریۆنووس و بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکییە. چەشنی کارەکانی بە شێوەیەکی سەرەکی لە زنجیرە ئەنیمەیشنەکان پێکدێت، لەوانە وەک سەرۆکی نووسەران و ھاوبەشی بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بۆ زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، کاری کردووە.[١] ھەروەھا ھاوبەشی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Wonderstorm بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ گەیم و فیلمی ئەنیمەیشن و دروستکردنی کارەکتەری خەیاڵی. بەشداری لە پیشەسازی یارییە ڤیدیۆیییەکان کردووە و وەک بەڕێوەبەری دەرھێنەران لە کۆمپانیای Riot Games کاری کردووە.[٢]

ئاڕۆن ئەھاز

لەدایکبوون
ئاڕۆن گابرێل ئەھاز

(١٩٧٣-٠٦-١٦) ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
پەروەردەزانکۆی ھارڤارد
پیشەدیمەننووس، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس
چالاکبوون٢٠٠٠–ئێستا
ناسراوە بەئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
خزمەکانئالێکس ئەھاز

پیشە دەستکاری

ئەھاز لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی بە کاری نووسین کردووە، وەک نووسەری ستاف لە ئێد و لە میشن ھیڵ کار دەکات. لە ساڵی ٢٠٠١ پۆستێکی وەرگرت، وەک سەرنووسەریی چیرۆک لە زنجیرە ئەنیمەیشنەکانیی فۆکس، لەوێ تا ھەڵوەشاندنەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ کاری کرد. لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ وەک ھاوبەشی بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و سەرۆکی نووسەر بۆ زنجیرەی بەناوبانگی نیکلۆدیۆن ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا کاری کردووە.[٣]

بەشدارییەکانی لە ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا دەستکاری

لەکاتێکدا سەرنووسەرە و ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە ھەموو ئەڵقەیەکی زنجیرەکەدا، بەڵام بەشداریی تاکە کەسیشی ھەیە لە ئەڵقەکانی:

خەڵات و پاڵێوراوەکان دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٧ پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئێمی بۆ بەرنامەی ئەنیمەیشنی نایاب (بۆ بەرنامەسازی کەمتر لە یەک کاتژمێر) بەھۆی کارەکانی لە وەرزی دووەمی زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا.[٤]

لە ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی پیبۆدی بەدەست ھێنا بەھۆی کارەکانی وەک سەرۆکی نووسەر و ھاوبەشی بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا.[٥][٦]

لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ زنجیرەی Dragon Prince خەڵاتی ئێمی ڕۆژانەی زنجیرە ئەنیمەیشنە منداڵانەکانی بەدەست ھێنا.[٧]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Aaron Ehasz". MUBI (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-26.
  2. ^ "Aaron Ehasz". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-26.
  3. ^ "Aaron Ehasz - Yahoo! TV". Yahoo! TV. Retrieved May 3, 2011.
  4. ^ "The 59th Primetime Emmy® Awards and Creative Arts Emmy® Awards Nominees are..." Academy of Television Arts & Sciences. Archived from the original on 17 June 2011. Retrieved May 3, 2011.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "Aaron Ehasz". www.fantasticfiction.com. Retrieved 2022-07-01.
  6. ^ looklisten. "Avatar: The Last Airbender". The Peabody Awards (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-01.
  7. ^ "The Dragon Prince Wins Daytime Emmy for Outstanding Children's Animated Series". Anime (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-23.