ئاڕ١٣٦ئەی١ یان R136a1 ئەو ئەستێرەیە یەکێکە لە ئەستێرە گەورەکانی گەردوون و ڕەنگی شینە، و لەڕووی بارستەوە گەورەترین ئەستێرەیە ھەتا ئێستا ڕوانگەکرابێت، و بارستایییەکەی دەگاتە ٢٦٥ بارستایی خۆر. [١]

وێنەیەک بە تەلیسکۆبی تیشکی ژێر سووری ئەستێرەی R136a1

ئاشکرابوون دەستکاری

بڵاوکرایەوە کە ئەستێرەیەکیان دۆزیوەتەوە لە ساڵی ٢٠١٠. کۆمەڵە زانایەکی فەلەکناسی لەژێر سەرپەرشتی مامۆستای دکتۆر پاول کرۆسێر لە بەشی فیزیای فەلەکی لە زانکۆی شیفیلد تەلیسکۆبی گەورەیان بەکار ھێنا بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەستێرەیە کە سەر بە ڕوانگەی باشووری ئەورووپایە لە وڵاتی چیلی.

تایبەتمەندییە فیزیایییەکانی دەستکاری

ئەستێرەی ئاڕ١٣٦ئەی١ یەکێکە لە ئەستێرەکانی ۆوڵف رایت بەو ئەستێرانە دەگوترێت کە بارستایییەکەیان سەروو ٢٠ جار گەورەتر بێ لە بارستاییی خۆر، پلە گەرمی سەر ڕووەکەی دەگاتە ٥٠٬٠٠٠ کێلڤن، وە بارستایییەکەی ٣٢٠ جار گەورەترە لە بارستایی خۆر

بینین دەستکاری

لە ئاسمانی شەودا ئاڕ١٣٦ وەک تەنێکی گەورەی یەکێک لە 10 تەنەکانی پۆلی تانەی گازیی (NGC 2070 )دەردەکەوێت کە لە هەوری گەورەی ماگێلانیدا دیاریکرایە، پێویستی بە تەلەسکۆبەکی ٣.٦ مەتر هەبوو بۆ دیاریکردنی (R136a) لە ساڵی ١٩٧٩،هەروەها ئەگەر کەش و هەوا لەباربێت و پیس نەبی دەتواندرێ بە درێژایی ساڵ لە ئاسمان ببیندرێ. [٢]

ئەستێرە