ئاوەڵکار
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیاکە. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئاوەڵکار وشەیەکە پێناسەی کارێک دەکات و شوێنی یان کاتی یان چۆنیەتی ڕوودانی کارەکە ڕووندەکاتەوە. بە گشتی ئاوەڵکار بۆ تەواو کردنی واتای ڕستەکە بەکاردێت، وە زۆر جار پێش کاری ڕستەکە دێت.
جۆرەکانی ئاوەڵکاردەستکاری
ئاوەڵکاری کاتیدەستکاری
ئاوەڵکاری کاتی ئاوەڵکارێکە کەوا کاتی ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١- سبەی دەچم بۆ بازاڕ.
لەم نموونەیەدا وشەی (سبەی) ئاوەڵکاری کاتیە وە تەواوکەری کاری (دەچم)ە.
ئاوەڵکاری شوێنیدەستکاری
ئاوەڵکاری شوێنی ئاوەڵکارێکە کەوا شوێنی ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١-لە قوتابخانە وانە دەخوێنم.
لەم نموونەیەدا وشەی (لە قوتابخانە) ئاوەڵکاری شوێنیە وە تەواوکەری کاری (دەخوێنم)ە.
ئاوەڵکاری چۆنیەتیدەستکاری
ئاوەڵکاری چۆنیەتی ئاوەڵکارێکە کەوا چۆنیەتی ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١-بەپەلە وانە دەخوێنم.
لەم نموونەیەدا وشەی (بەپەلە) ئاوەڵکاری چۆنیەتیە وە تەواوکەری کاری (دەخوێنم)ە.
ئاوەڵکاری ڕێکخستندەستکاری
ئاوەڵکاری ڕێکخستن ئاوەڵکارێکە کەوا شێوەی ڕێکخستنی ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١-پیاوەکان دەستە دەستە ھاتن.
لەم نموونەیەدا ووشەی (دەستە دەستە) ئاوەڵکاری ڕێکخستنە وە تەواوکەری کاری (ھاتن)ە.
ئاوەڵکاری چەندیەتیدەستکاری
ئاوەڵکاری ڕێکخستن ئاوەڵکارێکە کەوا چەندیەتی(بڕی) ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١-ھەتاوی نەورۆز مانگی جۆ درەو
زۆر ھاتوون و چوون بە ڕۆژ و بە شەو
لەم نموونەیەدا ووشەی (زۆر) ئاوەڵکاری چەندیەتییە وە تەواوکەری کاری (ھات, چوو)ە.