ئان شێرلی
ئانێ شێرلی (بە ئینگلیزی: Anne Shirley) ناوی کەسایەتییەکە لە چیرۆکێکی بەناوبانگدا لە ڕۆمانێک بە ناوی ئان شێرلی لە گرین گەیبڵز نوسراوەی لووسی ماد موونتگمێری لەساڵی ١٩٠٨ی زایینی.
کورتە
دەستکاریئانێ کچێکی شڵەیە بە قژێکی سوورەوە کە لە ھەتیوخانە گەورە بووە. کچێکی ژیر بە خەیاڵێک کە ھیچ سنوورێک ناناسێ، کچێک بە دەیان ئاواتی جۆراوجۆر، بە ڕۆحێکی تێکۆشەر و بە ھەستێکی سادە و ساکار، تێدەکۆشێت ژیانێکی نوێ دەست پێ بکات. سەرەڕای ھەموو ئەو کێشانەی بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی دێنە سەر ڕێگەی؛ داھاتوو ھێندە لەپێش چاوی جوان و ڕوونە کە لەگەڵ ھەموو دۆخ و کێشەیەکدا بە ئاسانی ڕا دێت.
ڕووداوەکان
دەستکاریئانێ لە ھەتیوخانە گەورە بووە، تەمەنی کە دەبێتە یازدە ساڵ خوشک و برایەکی بەساڵاچوو، ماریلا و ماتیۆ کاتبێرت دەیھێننە لای خۆیان و لە کۆشکی گرین گەیبڵز لە ئاوایی ئێڤێنلی بەخێوی دەکەن. ئانێ شێرلی لەم کۆشکەدا بەسەرھاتی زۆری دەبێت، گەورە دەبێت، ھاوڕێی زۆر دەبینێتەوە، لە زانکۆ دەرس دەخوێنێت، ھاوسەریگیری دەکات و...
چیرۆکەکان
دەستکاری- ئانێ شێرلی لە گرین گەیبڵز (١٩٠٨)
- ئانێ شێرلی لە ئێڤێنلی (١٩٠٩)
- ئانێ شێرلی لە دووڕگە (١٩١٥)
- ئانێ شێرلی لە ویندی پاپلز (١٩١٧)
سەرچاوەکان
دەستکاری- آنی شرلی، ال.ام. مونتگومری، سارا قدیانی-نشر قدیانی-چاپ دوم-١٣٨٨
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئان شێرلی تێدایە. |