ئالفرێد ئێریک ھۆخە (بە ئاڵمانی: Alfred Erich Hoche) (١٨٦٥-١٩٤٣) ڕەوانپزیشکی ئاڵمانیە کە بە ھۆی نووسینی چەندین بەرھەم سەبارەت بە یۆژێنیک و یۆتانازی ناوبانگی دەرکردووە. بە ناوبانگترین بەرھەمی ھۆخە کتێبی بەدناوی «ڕێگەدان بە نابوودی ژیانی بێ بایەخ»ە کە لەگەڵ کارڵ بیندینگ ھاونووسی کردووە. ھۆخە ھاورێ لەگەڵ بیندینگ لایەنگری کوشتنی کەسانی پەک کەوتوو و ڕەوانی بە تایبەت لە سەرەتای ژیانیان دابوون. لە ڕوانگەی ھۆخەوە کوشتنی کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی کوژندە پاساو ھەڵدەگرێ. ھۆخە دڵنیا بوو کە سەرەنجام رۆژێک دادێ کە کوشتنی نەخۆشگەلی ڕەوانی نە لە باری یاسایی و نە لە باری ئەخلاقیەوە بە نادروست نازانرێ، بە پێچەوانە وەک کرداریکی بەکەڵک سەیری دەکرێ. ئەم بیر و بۆچوونانە دواتر لە لایەن نازیستەکانەوە بۆ قەلاچۆ کردنی جوولەکەکان و کەسانی پەک کەوتوو کەڵکی لێ وەرگیرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپدیای ئینگلیزی