ئاسونسیۆن
پایتەختی کۆماری پاراگوای
ئاسونسیۆن[٢] پایتەخت و گەورەترین شاری کۆماری پاراگوایە و یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی ئەمریکای باشوور، لە ساڵی ١٥٣٧ دامەزراوە بە کەمترین تێچووی ژیان لە جیھان، ڕووبەری شارەکە ١١٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بەو پێیەی شارەکە بە ناوچەیەکی سەربەخۆ دادەنرێت کە بەشێک نییە لە ھیچ قەزایەک، دەکەوێتە سەر کەنداوی ئاسونسیۆن، لە کەناری چەپی ڕووباری پاراگوای لە نزیک یەکگرتنی لەگەڵ ڕووباری پیلکۆمایۆ. لە ساڵی ٢٠١٠دا بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامار و ڕاپرسی و سەرژمێری بەناوی (DGEEC) ژمارەی دانیشتووانی شارەکە بە ٥٤٤ ھەزار و ٣٠٩ کەس مەزەندە دەکرێت، بەمەش دەبێتە گەورەترین و پڕ دانیشتووترین شاری وڵاتی پاراگوای، ئاسونسیۆن سێیەم سەلامەتترین شاری ئەمریکای باشوورە.
ئاسونسیۆن
شارێکی زۆر بەڕێز و دڵسۆز خاتوونمان مەریەمی پیرۆز | |
---|---|
Capital city and district | |
پۆتانەکان: 25°18′S 57°38′W / 25.300°S 57.633°Wپۆتانەکان: 25°18′S 57°38′W / 25.300°S 57.633°W | |
Country | پاراگوای |
ناوچە | ناوچەی پایتەخت |
Founded | ١٥ی ئابی ١٥٣٧ |
دەسەڵات | |
• Intendant | ئۆسکار ڕۆدریگێز |
ڕووبەر | |
• Capital city and district | ١١٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٥٫٢ میلی چوارگۆشە) |
• گەورەشار | ١٠١٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٩٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٤٣ مەتر (١٤١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• Capital city and district | ٥٢٥٬٢٥٢ |
• مەزندە (٢٠٢٠) | ٥٢١٬٥٥٩[١] |
• چڕی | ٤٤١١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٬٤٢٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• گەورەشار | ٢٬٧٢٢٬٦٦٨ |
سەرناوی دانیشتوو | ئاسونسینۆ، - ئەی |
Postal code | ١٠٠١–١٩٢٥ |
کۆدی تەلەفۆن | ٥٩٥+ (٢١) |
Climate | Cfa |
وێبگە | www |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ General Directorate of Statistics, Surveys and Censuses. «Paraguay. Población total por año calendario, según sexo y departamento, 2000–2025 (in Spanish)». لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Pesquisa de Legislação Municipal - No 14471». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاسونسیۆن تێدایە. |