ئازاد بەرزنجی

(لە ئازاد بەرزەنجیەوە ڕەوانە کراوە)

ئازاد عەبدولمحەممەد بەرزنجی نووسەر و وەرگێڕی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. نووسینەکانی زۆرتر لە بابەتی وێژە و ڕەخنەی ئەدەبییە و لە کۆڤارەکانی ئەدەبیدا ئەندامی دەستەی نووسینە. ئازاد بەرزەنجی لە دامەزرێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و وەکوو سەرپەرشتیاری گشتیی زنجیرەی کتێبەکانی سەردەم چالاکی دەکات. بەرزەنجی ھەروەھا کارەکانی وێژەی کوردی وەکوو ھۆنراوەکانی شێرکۆ بێکەسی بو زمانی عەرەبی وەرگێڕاندووەتەوە.[١]

ژیان دەستکاری

ئازاد بەرزەنجی لە شاری سلێمانی لە دایک بوو. بڕوانامەی دیپلۆمی لە شانۆ و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا وەرگرتووە. ئازاد بەرزەنجی بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی، عەرەبی و کوردی شارەزایە و بەم زمانانە نووسین یان وەرگێڕانی ھەیە. ئازاد بەرزەنجی ھەروەھا لە دەھەی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە چالاکی لە چاپەمەنییەکان و لە چەندین رۆژنامە و گۆڤاردا بابەتی بڵاو کردۆتەوە. ئەو لەو سەردەمە دەستی کرد بە وەرگێڕانی کارەکانی وێژەی فارسی، ئینگلیزی و عەرەبی و کارەکانێکی زۆر لەم زمانانە بە کوردیی سۆرانی وەرگێراندەوە. بەرزەنجی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان دامەزراندن و جگە لە کاری ڕۆژنامەوانی لەو دەزگایە وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی دەزگای سەردەم چالاکی دەکات.

کارەکان دەستکاری

نووسین دەستکاری

  • تەرمی نەناسێک (پێنج کورتەچیرۆک)، چاپی یەکەم: ٢٠٠٤، چ٢: ٢٠١٧.
  • چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی (وتار و باسی فیکری و ئەدەبی) چ١: ٢٠٠١، چ٣: ٢٠١٠.
  • لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) چ١: ٢٠٠١.
  • دەربارەی ئەقڵی مۆدێرن (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی)، بە ھاوکاری لەگەڵ ئاوات ئەحمەددا، ٢٠٠٤.
  • لاپەڕە پەرشەکان (چەند دەقێکی وەرگێڕراو و نووسراو)، چ١: ٢٠٠٥.
  • شازادە خاتوون و کیژۆڵەی دارستان (شانۆنامە بۆ مناڵان)، ٢٠١٠.
  • نیگاکان (وتار و باسی نووسراو و وەرگێڕراو)، چ١: ٢٠١١، چ٢: ٢٠١٣.
  • وەرگێڕان لە گفتوگۆدا (وتار و گفتوگۆ لەسەر وەرگێڕان)، ٢٠١٢.
  • مەرگ لە دەرگا دەدات (٣ شانۆنامە)، ٢٠١٤.
  • تیۆریی دراما لای ئەریستۆ (لێکۆڵینەوە)، ٢٠١٦.

وەرگێران دەستکاری

  • عەلەوی، بوزورگ، چاوەکانی (ڕۆمان)، چاپی یەکەم: ١٩٩٧، چاپی سیانزدەیەم: ٢٠١٧.
  • باخ، ریچارد، جۆناسانی نەورەس (کورتە ڕۆمان)، چاپی چوارەم: ٢٠١٤.
  • خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا (کورتە چیرۆکی جیھانی)، چ١: ١٩٩٧، چ٢: ٢٠١٠.
  • فرۆم، ئەریک، بەناوی ژیانەوە (وتار و لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ)، چ١: ١٩٩٨، چ٥: ٢٠١٦.
  • رۆلفۆ، خوان، پیدرۆ پارامۆ (ڕۆمان)، وەرگێڕان لەگەڵ ڕێبوار سیوەیلیدا، چ١: ١٩٩٩، چ٢: ٢٠١٠.
  • نورەدین، محەمەد، تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا، چ١: ٢٠٠١.
  • ستراتێرن، پۆڵ، نیچە، ٢٠٠١.
  • ستراتێرن، پۆڵ، سارتەر، ٢٠٠٢.
  • جەھانبەگلو، ڕامین، مۆدێرنەکان (وتار و باسی فیکری و ئەدەبی)، چ١: ٢٠٠٣، چ٢: ٢٠٠٩.
  • ستراتێرن، پۆڵ، کیرکەگۆر، ٢٠٠٣.
  • ستاسیناکیس، یۆرگۆس، کازانتزاکیس، ٢٠٠٤.
  • کریشنامۆرتی، جیدۆ، چاکە و خراپە، چ١: ٢٠٠٤، چ٢: ٢٠١٥.
  • باریکۆ، ئەلێساندرۆ، ئاوریشم (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٤، چ٣: ٢٠١٥.
  • فێرمین، ماکسێنس، بەفر (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٤، چ٣: ٢٠١٥.
  • فێرمین، ماکسێنس، کەمانچە ڕەشەکە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٥، چ٣: ٢٠١٥.
  • فێرمین، ماکسێنس، ھەنگەوان (ڕۆمان)، چ١: ٢٠٠٦، چ٣: ٢٠١٥.
  • ھامپڵ، ستیوارت و مارشاڵ، ئیریک، نامەی مناڵان بۆ خوا، چ١: ٢٠٠٥، چ٢: ٢٠١٧.
  • ماکواری، جۆن، فەلسەفەی بوونگەرایی، چ١: ٢٠٠٥، چ٢: ٢٠٠٩.
  • کۆییلیۆ، پاولۆ، حیکایەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ، چ١: ٢٠٠٦، چ٢: ٢٠١٦.
  • دیورانت، ویڵ، مێژووی شارستانێتی، وەرگێران بە ھاوکاریی دانا ئەحمەد و نەبەز کەمال، ٢٠٠٧.
  • ئۆکۆنۆر، جۆزیف ، سازی ئاسنین (شانۆنامە)، ٢٠٠٧.
  • باریکۆ، ئەلێساندرۆ، بەبێ خوێن (ڕۆمان)، ٢٠٠٨.
  • باریکۆ، ئەلێساندرۆ، نۆڤێچێنتۆی پیانۆژەن (یان ئەفسانەی ١٩٠٠)، چ١: ٢٠٠٨، چ٢: ٢٠١٦.
  • وایڵدەر، ثۆرنتۆن، شارۆچکەکەمان (شانۆنامە)، ٢٠١٠.
  • حوسەینی، خالید، ھەزار خۆری درەوشاوە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١١، چ٢: ٢٠١٥.
  • رەحیمی، عەتیق، خاک و خۆڵەمێش (ڕۆمان)، ٢٠١١.
  • کامۆ، ئەلبێر، مرۆڤی یاخی، چ١: ٢٠١٢، چ٢: ٢٠١٦.
  • کامۆ، ئەلبێر، ئەفسانەی سیزیف، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
  • رەحیمی، عەتیق، ھەزار ماڵ لە خەون و ترس (ڕۆمان)، ٢٠١٢.
  • زەنگەنە، محێدین، گوڵەکان بۆ کێن؟ (سێ شانۆنامە)، ٢٠١٢.
  • ئۆشۆ، نھێنییەکانی ژیان، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
  • رەحیمی، عەتیق، نەفرەت لە دۆستۆیڤسکی (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١٣، چ٢: ٢٠١٥.
  • دەوڵەت ئابادی، مەحموود، کۆڵۆنێل، ٢٠١٤.
  • یەسریبی، یەحیا، قەلەندەر و قەڵا (ڕۆمان)، ٢٠١٥.
  • ئەرنائووت، عەباس، حەللاج (ڕۆمان)، ٢٠١٦.
  • بن جەللون، تاھیر، بابە تیرۆریزم چییە؟ (گفتوگۆ لەسەر تیرۆر)، چ١: ٢٠١٧.
  • خەزرا، یاسمینە، دواھەمین شەوی سەرۆک (ڕۆمان)، ٢٠١٦.
  • حوسەینی، خالید، چیاکانیش دەنگیان دایەوە (ڕۆمان)، چ١: ٢٠١٥.
  • ژنێ لەبەردەم وەرزێکی سارددا: ژیان و شیعری فروغ فەڕوخزاد، چ١: ٢٠٠٢، چ٥: ٢٠١٦.
  • عاشق ھەمیشە تەنیایە: شیعر و ژیانی سوھراب سپھری، چ٥: ٢٠١٦.
  • لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی ھەرگیز نەبووبیت: ژیان و شیعری مەحموود دەروێش، چ١: ٢٠١٧.
  • کاتێ کە من خۆشم دەوێیت: ژیان و شیعری نزار قەببانی، چ١: ٢٠١٧.

وەرگێڕان بۆ عەرەبی دەستکاری

  • مضيق الفراشات (قصيدة طويلة للشاعر شيرکو بيکس)، بيروت، لبنان ط١: ١٩٩٦، ط٢: السليمانية، دار سردم للطباعة والنشر، ٢٠٠٧.
  • عار تماما کالماء (مختارات شعرية للشاعر دلاوەر قرەداغي) سوريا، دمشق، ط١: ٢٠٠٠.
  • سفر الروائح (قصيدة طويلة للشاعر شيرکو بيکەس)، دار نينوی، دمشق، سوريا، ٢٠٠١.
  • انبھارات (مختارات للشاعر شيرکو بيکس) المرکز القومي للترجمة، القاھرة، ٢٠١١.

سەرچاوەکان دەستکاری