ئازادی، یەکسانی، برایەتی

ئازادی، یەکسانی، برایەتی (بە فەڕەنسی: Liberté, Égalité, Fraternité) درووشمی فەرمی کۆماری فەڕەنسایە. ھەروەھا ئەم درووشمە لەم دواییانەدا لە ھایتی بەکارھێنراوە بەھۆی کاریگەرییەکانی بنەماکانی فەڕەنسا.[١]

پۆستەرێکی پڕووپاگەندەیی ساڵی ١٧٩٣ کە نوێنەرایەتی کۆماری یەکەمی فەڕەنسا دەکات بە درووشمی «یەکگرتوویی و جیانەکردنەوەی کۆمار. ئازادی، یەکسانی، برایەتی یان مەرگ». لەگەڵ ھێماکانی وەک ئاڵای سێ ڕەنگ و کڵاو و کەڵەشێری گالین

مێژوو دەستکاری

ئەم درووشمە لەلایەن شۆڕشگێڕانی ئەم وڵاتە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٠ لە سەردەمی شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا و پێش دروستبوونی یەکەمین کۆماری فەڕەنسا پێکھات. لەو سەردەمەدا دەنگۆی درووشمەکانی تری وەک «دۆستایەتی، چاکە، زانست، یەکگرتوویی» باس دەکرا، بەڵام ھیچیان ئەوەندەی «ئازادی، یەکسانی، برایەتی» بەناوبانگ نەبوون. «ئازادی» بەناوبانگترین درووشمی ئەو ساڵانە بوو، دواتر وشەی «یەکسانی»ی بۆ زیادکرا، دواجار وشەی «برایەتی» ئەم درووشمەی تەواو کرد. یەکەم کەس کە ئەم درووشمەی بەکارھێنا، کەسێکی تر نەبوو جگە لە ماکسیمیلیان ڕۆبێسپێر نەبێت، کە لە نامیلکەی «داھاتی ڕێکخراوی پاسەوانی نیشتمانی»دا، کە لە ساڵی ١٧٩٠دا نووسیوویەتی، باسی کردووە. ئەم نامیلکەیە لەلایەن کۆمەڵەکانی گەل لە سەرتاسەری فەڕەنسا بڵاوکرایەوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://fr.wikipedia.org/wiki/Libert%C3%A9,_%C3%89galit%C3%A9,_Fraternit%C3%A9
  2. ^ Mona Ozouf, Liberté, égalité, fraternité, in Lieux de Mémoire (dir. Pierre Nora), tome III: Les France. De l'archive à l'emblème, éd. Quarto Gallimard, 1997, pp.4353-4389