ئارنۆ ھاریتینۆڤیچ باباجانی (بە ئەرمەنی: Առնո Բաբաջանյան؛ بە ڕووسی: Арно Арутюнович Бабаджанян؛ ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٢١ - ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣)، ناسراو بە باباجانیان[١]، ئاوازدانەرێکی ئەرمەنی-سۆڤیەتی بوو. لە ساڵی ١٩٧١ وەک ھونەرمەندی گەلی یەکێتی سۆڤیەت ناسێندرا.[٢]

ئارنۆ باباجیان
Առնո Բաբաջանյան
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٢١-0١-٢٢) ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٢١
یەریڤان, کۆماری سۆسیالیستی ئەرمەنیای سۆڤیەت
مردووی١١ی تشرینی دووەمی ١٩٨٣(١٩٨٣-١١-١١) (٦٢ ساڵ ژیاوە)
یەریڤان, ئەرمەنیا, یەکێتیی سۆڤیەت
ئامێرەکانپیانۆ
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٢–١٩٨٣

ژیاننامە دەستکاری

باباجانیان(باباجان لە ڕووسیا) لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢١ لە شاری یەریڤان لە ئەرمەنیای سۆڤیەتی لەدایکبووە، لە تەمەنی ٥ ساڵیدا بەھرەی مۆسیقایی پێوە دیار بووە، دوای دوو ساڵ، لە ساڵی ١٩٢٨، باباجانیان چووە ناو پەیمانگای مۆسیقای میریی کۆمیتاس، لە یەریڤان. لە ساڵی ١٩٣٨ لە مۆسکۆ لەگەڵ ئاوازدانەری سۆڤیەتی ڤیساریۆن شێبالیەن، بەردەوامیدا بە خوێندن.

دواتر گەڕایەوە بۆ یەریڤان و لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٦ لە پەیمانگای مۆسیقا وانەبێژ بوو. لە ساڵی ١٩٥٢ سێ کاسیەتی پیانۆی بە زمانی F-sharp minor نووسی. بەخێرھاتنێکی گەرمی لێکرا و ستایشی زۆری کارەکانی لێکرا، و ھەر لە کاتی نمایشکردنەکانیدا وەک شاکارێک تەماشا دەکرا. دواتر بەگەشتی کۆنسێرتەکانی لە سەرانسەری یەکێتیی سۆڤیەت و ئەوروپا بەردەوامیدا. لە ساڵی ١٩٧١ وەک ھونەرمەندی گەلیی یەکێتیی سۆڤیەت ناسێندرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

https://www.earsense.org/chamber-music/Arno-Babadjanian-Piano-Trio-in-f-sharp-minor/

https://www.allmusic.com/artist/arno-babadjanian-mn0002287531/biography

  1. ^ https://www.earsense.org/chamber-music/Arno-Babadjanian-Piano-Trio-in-f-sharp-minor/
  2. ^ ئ ا "Arno Babadjanian Biography, Songs, & Albums". AllMusic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-28.