ئارام محمد قادر ئەمین (لەدایکبووی ١٩٧٢). لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.[١][٢] ئارام ھەڵگری بڕواننامەی دکتۆرایە لە ئەدەبیات. بەرلەوەی ببێتە وەزیر، جێگری بەرێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتی مافی مرۆڤ ھەروەھا جێگری بەرپرسی مەکتەبی شەھیدانی یەکێتی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ئارام محمد قادر امین». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «دەنگی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم ڕاگەیەندرا». speemedia.com. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.