ئابووری کەینیزی بریتییە لە کۆمەڵێ بیردۆزی جیاوازی گەورەی ئابووری (ماکرۆئیکۆنۆمیک) ی ئابووریناس جۆن مەینارد کەینز دەربارەی ئەوەی کە چۆن لە داھاتووی کورتخایەندا - بە تایبەتی لە کاتی قەیرانی ئابووریدا (بچووکبوونەوەی ئابووری یان ڕیسێشن) دا دەرھاویشتەی ئابووری زۆر بەتوندی کاریگەری ئەکرێتە سەر بە "کۆی داواکاری" (بڕی گشتی خەرجکردن). بە ڕای کەینیزیانە، داوای گشتیی ئابووری مەرج نییە یەکسان بێ بە توانای بەرھەمھێنانی ئابووری؛ لەبری ئەوە، کاریگەری لەسەرە بە کۆمەڵێ فاکتەر و ھەندێ جاریش ھەروا کوێرانە ھەڵسوکەوت ئەکات، کە کاریگەری ئەبێ لەسەر بەرھەمھێنان، ھەلی کار و ھەڵئاوسان.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ئابووری کەینیزی چیە؟ (ئینگلیزی)". Retrieved 2ی May 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)