فری بی ئێس دی

(لە FreeBSDەوە ڕەوانە کراوە)

فری بی-ئێس-دی، سیستمێکی کارگێڕیی شێوە-یونیکسە (UNIX-like)، شۆڕبووەوەی توێژینەوەی یونیکسە لەلایەن دەزگای دابەشکردنی نەرمەکاڵای بەرکلەیەوە (BSD). لەسەر پەڕەی فەرمی ئاوا پێناسە کراوە: «سەرچاوەکراوە، جێبەجێکەری ستانداردی شێوە-یونیکسە بۆ x86 (ھەردوو ٣٢بیت و ٦٤ بیت)».[١] ھەرچەندە لەبەر ھۆکاری یاسایی FreeBSD ناتوانێت مارکەی بازاڕی Unix بەکاربھێنێت، لە ھەمان کاتدا بۆ خۆی بەرھەمی BSDیە و پێشتر بە BSD Unix یان Berkley Unix دەناسرا. یەکەم وەشانی فری بی-ئێس-دی لە ساڵی ١٩٩٣دا بڵاو کرایەوە،[٢] لە ئێستادا لەناو ئەو سیستەمانەی کە BSDین سێ چارەکیان سەرچاوەکراوەی BSDین.

فری بی ئێس دی
FreeBSD 12.1 bootloader with ASCII art logo
گەشەپێدەرThe FreeBSD Project
بنەماڵەشێوە-یونیکس
باری کارکردنزیندوو
مۆدێلی سەرچاوەسەرچاوە کراوە
یەکەم وەشان١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣؛ ٣٠ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٣-١١-01)
بازاڕی ئامانجServers, workstations, embedded systems, network firewalls
بەڕیوەبەری فایلەکانpkg
سەکۆکانx86-64, ARM64, ARM32, IA-32, MIPS, PowerPC, RISC-V, 64-bit SPARC
جۆری ناوکMonolithic kernel
قەبارەی بەکارھێنەربی ئێس دی
ناوبەستی نیگارەیی بەکارهێنەرUnix shell
مۆڵەتنامەFreeBSD License, FreeBSD Documentation License
ماڵپەڕی فەرمیwww.freebsd.org

وێنەی کۆدی فری بی ئێس دی لە گیتھەب[٣] و بنکەی کۆدی فەرمیی خۆیدا[٤] ھەیە. زۆرینەی کۆدی سەرچاوەی بی ئێس دی بوەتە سەرچاوەی سیستمی کارگێڕی داروین (کە بنەمای ماکئۆس،[٥] ئای ئۆ ئێس، ئایپادئۆس و بەرھەمەکانی تری ئەپڵ) ھەروا سەرچاوەی ھەندێکی پلەی ستەیشن ٣ و سیستمی کارگێڕیی پلەی ستەیشن ٤یش ھەر فری بی ئێس دی'ە.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Chapter 1. Introduction». The FreeBSD Project (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Timeline | FreeBSD Foundation». freebsdfoundation.org. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «GitHub - freebsd/freebsd-src: FreeBSD src tree (read-only mirror)». GitHub (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «FreeBSD Git repositories». cgit.freebsd.org. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «BSD Overview». developer.apple.com. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Sony's PlayStation 4 Is Running Modified FreeBSD 9 - Phoronix». www.phoronix.com. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری