یەکتا ئۆزنوگلو نوسەرو وەرگیرو دکتۆر، لەسالی ١٩٥٣ لە ناوچەی فارقینی کوردستانی باکور لەدایک بوە. ئەو لەسالی ١٩٧١ لەپاریس دەست دەکات بە خویندن، بەلام دواتر لەرێگەی سیستەمی سکۆلار شیپەوە دەچێتە پراگ بۆ خویندنی دەرمانسازی لەزانکۆی چارڵز لە نێوان سالەکانی ١٩٧٢ – ١٩٧٩.[١] ئەو لە سەرەتای حەفتاکانەوە  بۆ  سەرەتای ھەشتاکان نزیک بەدەیەیەک  دەبێت بە چالاکوانێکی بەرگریکەر دژ بە داگیرکردنی جیکسلۆڤاکیا لەلایەن  سوپای پۆگۆستی  وارشۆوە. لەو سەردەمەدا گۆستاڤ ھوساک  لەچیکسلۆڤاکیا دەستیکرد بە گرتن و وەستاندنی ئەو کوردانەی کە دژ بە رژیمی سەدام چالاکیان ئەنجام دەدا لەسالی ١٩٧٥ دا. ئوزنۆگلو یەکێک بو لەو خویندکارە کوردانەی کە مانگرتنیان ریکخست. 

یەکتا ئۆزنۆگلو

کار.
وێبگەhttp://yektauzunoglu.com/ku

ئۆزنۆگلو کاتێک کە خویندکار بو لەسالی ١٩٧٦ دەستیکرد بە بڵاو کردنەوەی نوسینەکانی وەک (لەئاگری، ئارارات، لەیەکەم جاپخانەی مالی کوردی لە ئەوروپا، کە بەشێوەکی نایاسای لە پراگ دای مەزراندبو کە بەشێوەک بۆ چەندین زمان بلاو دەکرانەوە..

ئۆزنۆگلو لەولاتێکی کۆمۆنیستی وەک دژە کۆمۆنیستێک دەژیا، ئەو  لەو ماوەیەی  کە خویندەکاری پزیشکی بو لە زانکۆی چارڵز لە پراگ. لەوکاتەدا کە ڤاکلاڤ ھاڤیل کە دەبو بە یەکەم سەرۆکی چیکی کۆماری، تیوەگلا و تاوانبار کرا بە بیانوی ئەندامی لە ریخراویکی سیاسی بەناوی ھەرتا ٧٧. ئەوەبو لەکاتی گرتنی ھاڤیلدا  ئۆزنۆگوش لەسالی ١٩٧٩ دا دیپۆرتی پاریس کرایەوە. پاشان لەوی دەستی بە خویندن کردەوەو ماستەری لە نەخۆشییە ھەناویەکاندا  بەدەستھێنا.

کاتی  وەزیری دەرەوەی  پێشوی فەرنسا بیرنارد کۆشنەر و ھاوری فەرەنسیەکانی  بەشدارییان کرد لە ریکخراوی دکتۆرانی بی سنورو. ئۆزنگلوش خۆبەخشانە بەشداریکرد لەو ریکخراوەدا.  دواتر سکۆلارشیپی پی درا بۆ خویندی دکتۆراکەی  لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە.

لەپینجەمین مانگی تویژینەوەکەیدا نامەیکی پی زانینان پی بەخشی لەلایەن حکمومەتی فەرەنساوە.  پاشان رۆشت بۆ رۆژھەلاتی کوردستان و بۆ یارمەتی کوردەکانی رۆژھەڵات کە دژ بە رژێمی ئیران شۆرشیان دەکرد. وە رابەرایەتی درستکردنی چەندین بنکەی تەندروستی کرد لەوێ.

ئەگەرچی ئۆزنگلو ھاولاتی تورکیا بو، بەلام لەلایەن کۆماری تورکیاوە دەرکرابو لەسالی ١٩٨١دا  بەھۆی چالاکی یە مرۆ ییەکانیەوەو ئەو کارانەی کە لەپێناو مافەکانی مرۆڤدا ئەنجامی دابون.

لە ئەلمانیا وەک پەناھەندەیەکی سیاسی مافی وەرگرت لەو ڵاتەدا. لەسالی ١٩٨٣ یەکیک بو لەدامەزرینەرانی پەیمانگای کوردی پاریس. ھەروەھا پەیمانگای کوردیشی لە بۆن دامەزراند کە خۆی بەرێوەی دەبر لەسالی ١٩٨٣ بۆ سالی ١٩٨٨  . بەھۆی ئەوەی زۆر ولاتی گۆریوە لەو ماوەیدا، ئیستا بە دە زمانی زیندو قسەدەکات بەباشی.

کاتیک شۆرشی مەخمەلی  بی خوین سەری بەرپابو لە جیکسلۆڤاکیا لە ١٧ نۆڤەمبەر  ھەتا ٢٩ دیسەمبەری ١٩٨٩ لەئەنجامی ئەو شۆرشەدا حکومەتی کۆمۆنیستی ھەرەسی ھینا، ئەوەبو ئۆنگۆلۆ گەرایەوە بۆ پراگ بۆ جیکسلۆڤاکیا لە سالی ١٩٩٠ دا، وە حەڤدە کۆمپانیای بازرگانی دامەزراند لەو ماوەیەدا. دواتر لە سالی ١٩٩٤ وە چەندین کێشەی توش بو لە دەولەتی قولی چیکدا. لەگەڵ ئەوەشسا چەند جارێک روبەروی مەرگ کرایەوە. جاریکیان لایەن چەند تورکێکەوە کە بە پاسپۆرتی ساختە ھاتبونە جیک و وە ھاوکاری کرابون لەلایەن دەستی شاراوە لەناو حکومەتی چیکدا ھیرشیان کردە سەر ئۆزنگلو بە مەبەستی تیرۆرکردنی بەلام خۆش بەختانە کارەکەیان سەرنەکەوت. ئۆزنگلو لە  ١٣ دیسمەبەری سالی ١٩٩٤ دا گیراو ئەشکەنجە درا. پاشان لەماوەی سالانی ١٩٩٤ بۆ سالی ١٩٩٧ لەژیر چاودێریدا مایەوە. دواتر ئەمنیستی ئینتەرنەشنال دەیوست چاوبەکەیسەکەیدا بخشینیت و کەیسەکەی بخاتە ئەجێندای کارەکانیەوە،

لە سالی ٢٠٠٧ دا سەرۆکی چیک ڤاکلاڤ ھاڤیل لەگەڵ ١٦٠ ئەندام کە تێیدا براوەی خەڵاتی ئۆسکار  زدنک سڤیرەک، بۆ ھاوکاری کردنی شەڕە شەرعییەکەی ئۆزنگو. مانیان لەخواردن گرت و داوای بەرائەتیان بۆ یەکتا ئۆزنگلو دەکرد. ئەوە بو سەرەنجام  کەیسەکە لایەن دەولەتی قولی چیکەوە کرایەوە وە بەردەوام بو ھەتا ٣١ جولای ٢٠٠٧  کە بەتەواوی رونبویەوە  کە بێ تاوانە،  چون ھیج بەڵگەیەک نەبو لەسەر تێوەگلانی و تاوانبارکردنی.

دوای ١٣ سال لەتاوانبارکردنی دەرکەوت کە ھەمو ئەو تاوانانە بێ بنچینەن لەسەر ئۆزنۆگلو. کە زیاتر لە ٥٦ کەیسی بەشیوەکی ناشەرعی  روبەرو کرابویەوە.

ئەو ماوەی لە زیندان بو زۆر بەرگەی گرت و سەرجەم ئازارو ئاستەنگەکانی تی پەراند، دواتر بو بەیەکەم بیانی کەتوانی خەلاتی فراستیک فرایجیل بباتەوە. کە بەنرخترین خەلاتە لە چیک دابەشبکریت وەک ھەرتا ٧٧ بۆ  ئەو ھەول و چالاکی و ئازایەتییە مەدەنیانەی کە نواندوێتی.

دواتر دەولەتی قولی جیک نوسینەکانی کۆکردەوەو بلاوی کردەوە.  

لە ٢١، ١، ٢٠١٥ دا لە مالەکەیدا ھیرشی کرایە سەردوبارەو  لیی درا لە لایەن پیاویکەوە بەمەستی کوشتنی. بەلام رزگاری بو لەو ھێرشآنە و تائێستاش کەیسەکە بەردەوامە.  ئارتیکەڵی دەولەتی قولی چیک بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێردراوە وە لە ئەمسالدا بریارە بلاو بێتەوە. وە ھەمان ئارتیکڵ لە کتیبی ئەسپی ترۆجانی ئیسلامیست بلاو بوەتەوە،. ئۆزنگلو ئیستا ھەلگری رەگەزنامەی ئەلمانی یەو وەک ھاولاتییەکی ئەلمانی یە، ئەو خاوەنی  سی مندالە، بەلام لە پراگ دەژی، ئەو زیاتر لە چل کتبی نوسیەوەو وەرگیراوە. 

سەرچاوەکان دەستکاری

دادگای دەستوری چیک دەستگیرکردنەکەمی وەک دژە دەستورییەک ناساند لە ١٣-٢ – ٢٠١٨دا[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]