یێڤگێنی یاکۆڤلێڤیچ دژوگاشڤیلی (١٠ی کانوونی دووھەمی ١٩٣٦ – ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦) عەقیدێکی ھێزی ئاسمانی سۆڤیەت بووە. ئەو کوڕی یاکۆڤ دوگاشڤیلی بوو کە کوڕە گەورەکەی جۆزێف ستالین سەرکردەی سۆڤیەت بوو و وەک بەرگریکارێک لە ناوبانگی باپیری سەرنجی زۆری بەدەستھێنا. لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٩ی دومای دەوڵەتی ڕووسیا یەکێک بوو لە ڕوخساری بلۆکی ستالین – بۆ یەکێتی سۆڤیەت، خولێک لە پارتە کۆمۆنیستەکان. لە جۆرجیا نیشتەجێ بوو کە زێدی باپیرەی بوو. لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە مۆسکۆ بە کوژراوی دۆزرایەوە.[١]

یەڤگێنی ژوگاشڤیلی
لەدایکبوون١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦
ئوریوپینسک، ڕووسیا
مردن٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦(٢٠١٦-١٢-٢٢) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
مۆسکۆ، ڕووسیا
دڵسۆزییەکێتیی سۆڤیەت
شوێنی ناشتنگۆڕستانی گۆلۆڤینسکۆیە
باوکYakov Dzhugashvili
دایکئۆلگا گۆلیشێڤا
خوشک و براگالینا دوگاشڤیلی، ئیلێنا یاکۆڤلێڤنا ژوگاشڤیلی
ھاوسەرQ56230565
منداڵVissarion Dzhugashvili، Jacob Jugashvili
زمانەکانی ئاخاوتنڕووسی
پیشەسیاسەتوان، military scientist، مێژووناس، سەرباز
بواری کارمێژوو، military affairs
پەروەردەئەکادیمیای ئەندازیاری هێزی ئاسمانی ژوکۆڤسکی، V. I. Lenin Military-Political Academy
پلەی ئەکادیمیکاندید لە زانستی سەربازی، Candidate of Historical Sciences
دانیشتوویگورجستان
ئەندامی حیزبیحیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت

دوگاشڤیلی - نۆڤایا گازێتا دەستکاری

لە ئەیلوولی ٢٠٠٩دا، دوگاشڤیلی بووە مانشێتی ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکان کاتێک سکاڵای لەسەر ڕۆژنامەی نۆڤایا گازێتای ڕووسی تۆمارکرد، دوای ئەوەی گۆڤارەکە بابەتێکی بڵاوکردەوە و ئیدیعای کرد کە باپیرەی بە شێوەیەکی شەخسی فەرمانی لەسێدارەدانی لە دژی ھاووڵاتیانی مەدەنی واژوو کردووە.[٢] لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، دادگای ڕووسیا دۆسیەی ژوگاشڤیلی ڕەتکردەوە و ڕای گەیاند کە ھۆکارەکانی لە ڕۆژێکی دواتردا ئاشکرا دەکرێن.[٣] ژوگاسڤیلی پێنج ڕۆژ مۆڵەتی پێدرا بۆ ئەوەی تانە بدات.

ڕەخنەگرتن لە پوتین دەستکاری

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥، لە وەڵامی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا، کە بێ کراس دەردەکەوێت و دەبینرێت کە ڕام دەکات و سواری ئەسپ دەبێت، ژوگاشڤیلی وتی "ھەموو شتێکی بانگەشەکردنە و تەنھا نیشانی داوە کە چۆن سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەبێ مێشک سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەکرد". [٤] ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت ئاماژەی بەوەشکردووە، «ئەگەر ستالین بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە بژیایە، ئەو فەسادە لە ڕووسیادا دوور دەخرایەوە».[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Russia Josef Stalin: Outspoken grandson is 'found dead'". BBC. 22 December 2016. Retrieved 3 June 2020.
  2. ^ "Grandson sues to clear Stalin over killings". Reuters. 31 August 2009.
  3. ^ "Russian court rejects Stalin case". BBC News. 13 October 2009.
  4. ^ "Yevgeny Dzhugashvili (obituary)". The Times. London. 28 December 2016. Retrieved 29 December 2016. (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  5. ^ Stalin’s Grandson Flays Putin, Calls Him “Brainless” ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. 31 January 2015. Retrieved 1 February 2015.