یانەی جیرۆنا
یانەی تۆپی پێی جیرۆنا، S.A.D یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیسپانییە و بنکەکەی دەکەوێتە شاری جیرۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیای ووڵاتی ئیسپانیا یانەکە لە ٢٣ی تەمموزی ١٩٣٠ دامەزراوە و لە لالیگا یاری دەکات، کە لە یارییەکانی پلەی ئۆفی سیگۆندای ٢٠٢٢ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا[١]
ناوی تەواو | یانەی تۆپی پێی جیرۆنە | |||
---|---|---|---|---|
دامەزراندن | ٢٣ی تەمموزی ١٩٣٠ | |||
یاریگا | ئیستادیۆ مونیسیپاڵ دی مۆنتیلیڤی | |||
پانتایی | ١٤,٦٢٤ | |||
خاوەن یانە | گرووپی تۆپی سیتی (٤٧٪)
مارسیلۆ کلۆر (٣٥٪) گرووپی تۆپی پێی جیرۆنا (١٦٪) ئەوانی تر (١-٢٪) | |||
خول | لا لیگا | |||
|
جیرۆنا یارییەکانی خانەخوێی لە یاریگای ئیستادی مۆنتیلیڤی ئەنجام دەدات کە توانای لەخۆگرتنی ١٤,٦٢٤ کەسی هەیە و پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ ناسیۆنالیزمی کەتەلۆنی دا هەیە[٢] یانەکە بەشێکە لە گروپی تۆپی پێی سیتی کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن شاری ئەبوزەبی ووڵاتی ئیماراتەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Girona return to La Liga after winning promotion playoff - Get Spanish Football News». getfootballnewsspain.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Willis، Craig. «ECMI Minorities Blog. National and Linguistic Minorities in the Context of Professional Football across Europe: Five Examples from Non-kin State Situations». ECMI. ECMI. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یانەی جیرۆنا تێدایە. |