یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦١

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦١ کۆتا یاریی جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەناسرێت.یارییەکە لەڕۆژی ٣١ی ئایاری ١٩٦١ لەیاریگای وانکدۆرفی شاری بێرنی سویسرا، لەنێوان یانەی بەنفیکا و یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا بێنفیکا توانی بە ئەنجامی ٣-٢ بەسەر بەرشەلۆنەی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە. ئەمە یەکەم یاری کۆتایی بوو کە ڕیاڵ مەدریدی تێدا نەبوو کە پێنج یاری کۆتایی پێشووی بردبووەوە لە قۆناغی یەکەمدا لەلایەن یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا کرایە دەرەوە. بەنفیکا بۆ یەکەمجار جامەکەی بەرزکردەوە لە خولەکی هەشتەمی یارییەکەدا ماریۆ کۆلۆنای یاریزانی یانەی بێنفیکا لوتی شکا [١] بەنفیکا لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە بردنەوەی بە ئەنجامی ٤-١ لە پاڵەوانی نەمسایی ڕاپید وین گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە. ئەمەش یەکەمجار بوو کە تیپێکی پورتوگال تا ئێستا بەم ئاستە بەرەو پێشبڕکێکە پێشبکەوێت.دوای ئەوەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە هرادێک کرالۆڤی پاڵەوانی چیکۆسلۆڤاکیا بردەوە، سەرەتا بە ئەنجامی 2-2 یەکسان بوو لەگەڵ یانەی وەرزشیی ھامبۆرگا پاڵەوانی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لە قۆناغی پێش کۆتاییدا. بەو پێیەی ئەمە پێش ئەوەی پێشبڕکێکانی یوفا دەست بکەن بە بەکارهێنانی یاسای گۆڵەکانی دەرەوەی یاریگا ، بۆ ئەوەی بزانرێت کێ سەردەکەوێت بۆ یاری کۆتایی، بڕیار بوو لە ٣ی ئایاردا دووبارە یارییەک لە شوێنێکی بێلایەن ئەنجام بدرێت. بارسا بە بردنەوەی یارییە دووبارەکان بە ئەنجامی 1-0 لە یاریگای کینگ باودۆین لە برۆکسل سەردەکەوێت گەیشتە یاری کۆتایی. [٢]لەلایەکی دیکەوە، بەنفیکا بە کۆی گشتی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤-١ بردنەوەی پاڵەوانی نەمسایی ڕاپید وین گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦١
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٦٠-١٩٦١
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتسویسڕا
جێWankdorf Stadium
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٠
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٢
کاتی ڕوودان٣٠ی ئایاری ١٩٦١
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا، بەنفیکا
براوەبەنفیکا
ناوبژیوانGottfried Dienst


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Simpson, Paul; Hesse-Lichtenberger, Uli (October 2005). Sleight, Hugh (ed.). "50 Things You Never Knew About... The European Cup". FourFourTwo. Teddington: Haymarket Consumer (134): 101. ISSN 1355-0276.
  2. ^ "Barcelona-Hamburg 1960 History | UEFA Champions League".

بەستەری دەرەکی دەستکاری