یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٥٩

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٥٩ چوارەم یاری کۆتایی پێشبڕکێی جامی ئەورووپا بوو، کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناسراوە. لەڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ١٩٥٩ لە یاریگای مەرسیدس بێنز ئەرینای شاری شتووتگارتی ئەڵمانیا، لەنێوان یانەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ستێد ڕێمز فەرەنسی لەبەردەم ٨٠ هەزار کەسدا ئەنجامدرا. [١][٢]لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر ستێد ڕێمزی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە و چوارەم جامی ئەورووپای لەسەریەک بەدەستهێنا و بۆ دووەمجار لە ماوەی چوار ساڵدا لە یاری کۆتاییدا لە ڕیمزی بردەوە،[٣] دوای یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٥٦ . ڕیاڵ مەدرید زاڵ بوو بەسەر یارییەکەدا، گۆڵەکانیش لەلایەن ئینریکی ماتیۆس و ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ تۆمارکران.

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٥٩
پەڕگە:1959 European Cup Final match programme.jpg
Match programme cover
ڕێکخراوە لەلایەنجامی ئەورووپای ١٩٥٨-١٩٥٩
ڕێکەوت٣ی حوزەیرانی ١٩٥٩
شوێنیاریگای مەرسیدس بێنز ئەرینا، شتووتگارت ئەڵمانیا
ھاندەر72,000

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "1959 European Cup Final, Real Madrid captain Jose Maria Zarraga". Beyond The Last Man (بە ئینگلیزی). 2014-05-01. Retrieved 2023-12-27.
  2. ^ "Football, 8th June 1959, Stuttgart, Germany, European Cup Final, Real..." Getty Images (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ UEFA.com (2014-01-25). "Frankfurt's 'beautiful' 7-3 defeat by Madrid recalled | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.

بەستەری دەرەکی دەستکاری