یادپەیکەر
یادپەیکەر (monument) بریتیە لە پێکھاتەیەک کە یان ئاشکرا بۆ وەبیرھێنانەوەی کەس یان ڕووداوێکی گرینگ دروست دەکرێت، یان بە ھۆی ڕووداوەکانی پێشوو لای گرووپێک بایەخ پەیدا دەکات و مەردم وەکوو یادەوەریی ڕووداوەکانی پێشوو چاوی لێ دەکەن. زۆرجار یادپەیکەرەکان بۆ جوانترکردن و ڕازاندنەوەی دیمەنی شارەکان یان شوێنەکان بە کار دەھێنرێن.

بینای تاج مەحەل لە ھێندستان، کە بە فەرمانی ئیمپراتۆری موگال، شاھ جەھان، وەکوو ئارامگەیەک بۆ خێزانەکەی، ئەرجومەند بانوو بێگۆم دروست کراوە.