ھەینی مەزن

ڕۆژێکی دیار و ئاھەنگێکی ئایینی بۆ کریستیانەکان

ھەینی مەزن، کە بە چەند ناوێکی تر ناسراوە، لەوانە ھەینی ئازار یان ھەینی لە خاچدان ڕۆژێکی ئاھەنگی ئایینی دیارە لە ئایینی مەسیحیدا و پشوویەکی فەرمییە لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا کە لەم ماوەیەدا لە خاچدانی عیسا و مردنی لەسەر کالڤاری و ناشتنییەتی، بە بەشێک لە ئاھەنگەکانی جەژنی زیندووبوونەوە دادەنرێت و لە ھەینی پێش خۆیدا، لە کاتی ڕۆژاوادا ھاوکاتە لەگەڵ ئاھەنگەکانی جەژنی پەسحی جوولەکەکان. ناوەکانی تر کە ئەم بۆنەیە پێی ناسراوە بریتین لە ھەینی ڕەش، ھەینی باش، ھەینی پیرۆز، ھەینی دڵتەنگ، جەژنی ڕۆژی دوایی.[١]

بنەمای ئاھەنگی ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئینجیلەکان، وەک بەپێی یۆحەنا ٤٢:١٩، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە خاچدانی عیسا لە ڕۆژی ھەینی ڕوویداوە، و ئینجیلەکان بە وردی ھەواڵ و وردەکارییەکانی دەستگیرکردن و دادگاییکردن و ئەشکەنجەدان و لە خاچدانی عیسا دەخاتە ڕوو، و پاشان مردن و ناشتنی کە لەم ڕۆژەدا یادی دەکرێتەوە. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ھەینی مەزن وەک ڕووداوێکی مێژوویی لە ٣ی نیسانی ٣٣ی زایینی ڕوویدابێت، لەسەر بنەمای جەژنی پەسحی جوولەکەکان - کە تێیدا عیسا بەپێی پەرتووکی پیرۆز لە خاچ دراوە - لە لایەک، و ڕووداوی تاریکبوونەوەی ئاسمان کە پەرتووکی پیرۆز ئاماژەی پێکردووە لە لایەکی دیکەوە، و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی فرەیی لەم بارەیەوە ئەنجامدراون. ئەم بۆنەیە بە ڕۆژووێکی ناچاری بۆ مەسیحییەکان دادەنرێت و ڕەنگی نەریتی بۆ ئاماژەدان بە ڕۆژووەکە ڕەش یان وەنەوشەییە لە نەریتی سریانی و قیبتیدا یان سوور لە نەریتی لاتینی-ڕۆمانیدا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری