ھەڵسەنگاندنی بێژنگی
پڕۆسەیەکی ئەندازیاریی شارستانی
ھەڵسەنگاندنی بێژنگی یان تاقیکردنەوەی دیاریکردنی قەبارەی تەنۆڵکە (بە ئینگلیزی: Sieve analysis) پڕۆسەیەکی باوە لە ئەندازیاری شارستانیدا، کە تایبەتە بە دیاریکردنی قەبارەی تەنۆڵکەکان. ئەم کارە لەڕێگای ھێنانی زنجیرەیەک بێژنگی ئاسنین کە تێیدا ھەر یەکەکەیان قەبارەی نێوانیان بچووکتر و بچووکتر دەبێتەوە و لێدەگەڕێین کەوا تەنۆڵکەکان بەنێو بێژنگەکەدا بڕۆنە خوارەوە و دواتر کێشی یەکە بە یەکەی بێژنگەکان تۆماردەکەین.
دابەشبوونی قەبارەی بەرد/تەنکۆڵکەکان ھەمیشە گرینگە بۆ ئەوەی بزانرێ کە ئەم تەنۆڵکەیە لەکاتی بەکارھێناندا چۆن خۆی دەگرێت. تاقیکردنەوەی بێژنگی دەکرێ بۆ ھەموو جۆرە ماددەیەکی ئەندامی و نائەندامی بکرێ وەک قوڕ، خۆڵ، بەردی ووردکراو، گڕانێت، تۆو و ئارد. بەھۆی سادەیی پڕۆسەی تاقیکاریەکە، ئەم جۆرە تاقیکاریە باوترین جۆرە لە بواری ئەندازیاریدا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sieve analysis»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵسەنگاندنی بێژنگی تێدایە. |