ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٤٦-١٩٤٧
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو لەنێوان ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ بۆ ١٠ی ئازاری ١٩٤٧.[١]
باکگراوەند
دەستکاریلەماوەی حوکمڕانی حکوومەتەکەی تۆفیق سوەیدی (شووبات - حوزەیرانی ١٩٤٦)، یاسای ھەڵبژاردنی ١٩٢٤ ھەموارکرایەوە و ژمارەی کورسییەکان پەرلەمان بۆ ١٣٨ کورسی بەگوێڕەی ناوچەی جیاجیای ھەڵبژاردنەکان دابەشکرا.[٢] ئەم ھەڵبژاردنە لەلایەن حکوومەتەکەی نووری سەعید بەڕێوەدەچوو، بۆیە پێنج حیزب لەنێویاندا لیبرالەکان، یەکێتیی نەتەوەیی، ئازادی نیشتمانی، حیزبی شیوعی، و پارتی گەل بایکۆتی ھەڵبژاردنەکەیانکرد بەھۆکاری دەستێوەردانی حکوومەت لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن.[١][٢][٣][٤]
ئەنجامەکان
دەستکاریلایەنگرانی حکوومەت ھەڵبژاردنەکەیان بردەوە.[٢] دوو حیزبی ئۆپۆزسیۆن واتە حیزبی ئازادی عێراقی و حیزبی دیموکراتی نەتەوەیی، ھەریەکەیان پێنج کورسیان بەدەستھێنا.[٣] پەرلەمانی نوێ لە ١٧ی ئازاری ١٩٤٧ کۆبوویەوە، عەبدولعەزیزی قەساب وەک سەرۆک پەرلەمان[٢] و ساڵح جابر بۆ پێکھێنانی حکوومەت ھەڵبژێردران. حکوومەتی نوێ لە ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ١٩٤٧ پێکھات.[٥][٦]
پاشھاتەکان
دەستکاریلەدوای ڕاپەڕینی ١٩٤٨ لەعێراق لەدژی نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی عێراقی و ئەنگلۆ، ساڵح جابر لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ دەستی لەکارکێشایەوە.[٧][٨][٩] محەممەد سەدر لە ٢٠ی شووباتی ١٩٤٨ حکوومەتی نونێی درووستکرد، ئەم ڕووداوە وایکرد لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەھێزتربن.[١٠] پەرلەمانی عێراق لە ٢٠ی شووباتی ١٩٤٨ جارێکیتر ھەڵوەشایەوە لەپێناو ھەڵبژاردنێکی نوێ و بەشداریکردنی حیزبی زیاتر.[١١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «الإنتخابات النیابیة لسنة ١٩٤٧.. تجاوزات وانتقادات». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ب پ «تطور نظم الانتخابات النیابیة فی العراق». Dorar al-Iraq.[بەستەری مردوو]
- ^ ئ ا Nohlen، Dieter (٢٠٠١). Elections in Asia and the Pacific: A Data Handbook: Volume I: Middle East, Central Asia, and South Asia. UK: Oxford. pp. ١٠٠-١٠١.
- ^ «العراق فی مثل ھذا الیوم: انسحاب الحرکة الوطنیة من انتخابات ١٩٤٧». Al-Mada.[بەستەری مردوو]
- ^ «Iraq 1932-Present». University of Central Arkansas.
- ^ «کیف اغلق حزب الشعب سنة ١٩٤٧؟ وکیف شارک فی انتخابات ١٩٤٨؟». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وثبة کانون الثانی ١٩٤٨ فی ذکراھا.. کیف الغیت المعاھدة الجدیدة.. وکیف اطیح بوزارة صالح جبر؟». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «محمد الصدر وانتخابات ١٩٤٨». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «الجواھری وأحلامە النیابیة.. الشاعر الکبیر وسعیە لمجلس النواب سنة ١٩٤٧». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ٩ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Iraq: Legal history and traditions». Library of Congress.
- ^ «من تأریخ الانتخابات فی العراق.. ھل تدخلت وزارة الداخلیة فی انتخابات ١٩٤٨؟». Al-Mada. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.