ھەڵاوسانی ئابووری

دابەزینی بەھای دراو لە ماوەیەکی کاتیدا

ھەڵاوسانی ئابووری،[١]یەکێکە لە زاراوە ئابوورییە باوەکان، بەڵام سەرەڕای بەکارھێنانی بەربڵاوی ئەم دەستەواژەیە، ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئابوریناساندا نییە سەبارەت بە پێناسەکردنی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەشبوونی بیرووڕا لەسەر پێناسەکردنی چەمکی ھەڵاوسان، ئەم دەستەواژەیە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی کۆمەڵێک دۆخی جیاواز وەک:

  1. زیاد لە پێویست بەرزبوونەوەی ئاستی گشتی نرخەکان.
  2. داھاتی دراوی ھەڵاوساوە یان پێکھاتەیەک لە داھاتی دراوی وەک کرێ یان پاداشت.
  3. زۆربوونی تێچوو.
  4. دروستکردنی باڵانسی پارە بەشێوەیەکی زۆر.
ھەڵاوسان لە سەرانسەری جیھان (٢٠١٩).

پێویست ناکات ئەم دیاردە جیاوازانە لە یەک کاتدا ڕووبدەن، بەو واتایەی کە ئەگەری ھەیە بەرزبوونەوەی نرخەکان ڕووبدات بەبێ ئەوەی لەگەڵ زیادبوونی داھاتی نەختیینەدا بێت، ھەروەھا ئەگەری ھەیە تێچووەکانیش بەرزببێتەوە، بەبێ ئەوەی لەگەڵ زیادبوونی قازانجدا بێت، و ئەگەری ھەیە زیادەڕۆیی لە دروستکردنی پارەی زیادە بەرزبوونەوەی نرخەکان یان داھاتی پارە ڕووبدات.

بە واتایەکی تر دیاردە جیاوازەکان کە ھەریەکەیان دەتوانین بە "ھەڵاوسان" ناویان بھێنرێت، تا ڕادەیەک دیاردەی سەربەخۆن لە یەکتری و ھەر ئەم سەربەخۆیییەیە کە سەرلێشێواوی لە پێناسەکردنی چەمکی ھەڵاوساندا دروست کردووە.

زاراوەی ھەڵاوسان بەو دیاردەیەی کە پێی دەوترێت جیا دەکرێتەوە و بەم شێوەیە کۆمەڵێک زاراوە دروست دەبن کە بریتین لە:

  1. ھەڵاوسانی نرخ: واتە زیادبوونی نرخەکان.
  2. ھەڵاوسانی داھات : واتە زیادبوونی داھاتی دراو، وەک ھەڵاوسانی مووچە و ھەڵاوسانی قازانج.
  3. ھەڵاوسانی تێچوو: واتە زیادبوونی تێچوو.
  4. ھەڵاوسانی دراو: واتە دەرکردنێکی زیادەڕۆ لە دراوەکە.
  5. ھەڵاوسانی قەرزی بانکی: واتە ھەڵاوسانی قەرز.

سەرچاوەکان دەستکاری