ھەمان بڕی مووچە بۆ ھەمان کار

ئەم دەستەواژەیەی سەرەوە بەشێکە لە یاسای مافەکانی کرێکاران کە دەڵێت ئەو کەسانەی کە ھەڵدەستن بە ھەمان جۆری کار دەبێت ھەمان بڕە مووچە وەربگرن، پڕۆژە یاسەکە ھەریەک لەم بڕگانە لەخۆ دەگرێت یەکسانی لە ھەریەک لە مووچە، سەرموچە، پاداشت ھەروەھا مۆڵەت بۆ ھەردوو ڕەگەزەکە، لەم ڕووەوە ھەندێک وڵات ھەنگاوی لەپێشتریان ناوە بۆ ئەم مەبەستە.[١][٢]

مێژووی یاساکە دەستکاری

لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازیدا ژنان مووچەیەکی کەمتریان وەردەگرت لە پیاوان جا بە ھۆکاری ئەوەبێت کە مێ بوون یان نا ئەم جۆرە لە مووچە وەرگرتن ببوە دیاردە بەڵام لەگەڵ سەرھەڵدانی یەکەمین بیروڕای فێمینیزم دا بابەتی یەکسانی مووچە ھاتە ئاراوە. دوا بە دوای ئەمەش دوای جەنگی جیھانی دووەم یەکێتی بازرگانی جیھان بابەتی یەکسانی لە مووچەدا بە ھەند وەرگرت لەمەشەوە زۆرینەی وڵاتانی جیھان کەوتنە ئەوەی دانبنێن بە یاسای یەکسانی مووچەدا و لەم ساڵانەی دوایشدا یەکێتی بازرگانی ئەورووپا کەوتنە پێداگرتن لە پەیڕەوکردنی یاساکە.[٣]

یەکێتی ئەورووپا و گۆڕانکارییە ئابورییەکان دەستکاری

ئەورووپا لە دوای جەنگی جیھانی دووەمەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ڕووی ھەوڵدان بۆ یەکسان کردنی مووچەی ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ. لە ساڵی ١٩٥٧ دا کۆمەڵگایەکی مەدەنی دروست بوو بەناوی کۆمەڵگای ئابووری ئەورووپا (EEC)ئەم کۆمەڵگا یان ئەنجومەنە ھەستا بە ھەموارکردنەوەی کۆمەڵە یاسایەک یەکێک لەوانە یاسای مووچەی یەکسان بوو بۆ ھەردوو ڕەگەزەکە لە بەشێکی یاساکەدا ھاتووە کە ھەریەک لەڕگەزی نێر و مێ پێویستە ھەمان بڕە مووچە وەربگرن لەبەرامبەر ھەمان جۆر و ماوەی کار کردندا. ئەوەی جێی سەرنجە کۆمەڵێک وڵات پێش دروستبوونی کۆمەڵگای ئابووری ئەورووپا دەسپێشخەربوون لە ھەوڵدان بۆ یەکسانکردنی مووچەی ھەردوو ڕەگەزەکە. لە دوای دروستبوونی ئەم کۆمەڵگایە ھەر یەکە لە وڵاتانی ئەورووپا لە چەند ساڵێکی جیا جیادا یاساکەیان پەیڕەوکرد بە نموونە سوید – ١٩٨٠، ئینگلتەرا – ١٩٧٠، نەرویج ١٩٧٨، ئێرلەندا- ١٩٧٧. ئەوەی گرنگە ئەم یاسایە پێکھاتبوو لە چەند بەشێک بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ دا جارێکیتر یاساکە ھەموارکرایەوە و لە یەک بەشی تەواودا کۆکرایەوە.[٤]

کۆمەڵێک وڵاتی تر ھەن کە یاسای یەکسانی مووچە پەیڕەو دەکەن بەڵام بەجۆرێکیتر لێرەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نموونە وەردەگرین. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار یاسای یەکسانی مووچە لە نێوان نێر و مێ دا لە ساڵی ١٩٦٤ دا تاوتوێ کرا ئەویش بە جۆرێک بوو کا یاساکە لە بنەڕەتدا یاسایکی سەربەخۆ نەبوو لەبارەی یەکسانی لە مووچەدا بەڵکو یاساکە دەربارەی مافەکانی مرۆڤ بوو و بەشێکی یاساکە تەرخان کرابوو بۆ یەکسانی لە مووچەدا بەڵام لە ساڵی دواتر یاساکە تایبەتکرا بە یەکسانی لە مووچەدا.[٥]

لەسەدەی ٢٠ دا ژنان لە سەدا ٢٥ ی ھەموو ئەو فەرمانبەرانەیان پێکدەھێنا کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کریان دەکرد بەڵام بە مووچەیەکی کەمتر لە پیاوان. تەنانەت لە ھەندێک لە ویلایەتەکاندا یاسای جیا جیا ھەبوو لەسەر چۆنییەتی کارکردنی ژنان بە نموونە ژنان بۆیان نەبوو بە شەو کاربکەن بەڵام کەمبوونەوەی ڕێژەی پیاوان لە دوای جەنگی جیھانی دووەمەوە وای کرد کە ژنان زیاتر بچنە کارگە و چەندەھا کاری جیاوازبکەن و بە ھەمان بڕی مووچەی کەم بە بەراورد بە مووچەی پیاوان. یەکەمین ھەوڵ بۆ نەھێشتنی ئەو جیاوازییە لە ساڵی ١٩٤٤ دا بوو کاتێک ھەوڵدرا ژنانیش بە ھەمان بڕی مووچە کار بکەن و دوای ٢٠ ساڵ واتە لە ١٩٦٤ دا یاساکە بە تەواوی ھەموارکرایەوە بەم یاسایە کە دەبێت ئەو کەسانەی کە ھەڵدەستن بەھەمان جۆری کار لە ھەمان کات و ماوەدا دەبێت ھەمان بڕی مووچە وەربگرن بە بێ ڕەچاو کردنی جێندەر، دین، ڕەنگی پێست و بنەچە.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Equal Pay and Compensation Discrimination". www.eeoc.gov. Retrieved 27 March 2018.
  2. ^ "Equal Pay and Compensation Discrimination". www.eeoc.gov. Retrieved 27 March 2018.
  3. ^ "Gender pay equity in Europe". Eurofound (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-08-28. ٢٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ African Charter on Human and Peoples' Rights, Article 15
  5. ^ "ILOLEX: Constitution". arquivo.pt. Archived from the original on 25 December 2009. Retrieved 27 March 2018. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە ئەرشیڤی وێبی پۆرتوگالی، ئەرشیڤ کراوە
  6. ^ Movileanu, Angela (2011). "Equal Pay". In Stange, Mary Zeiss; Oyster, Carol K.; Sloan, Jane E. (eds.). Encyclopedia of Women in Today's World. SAGE. pp. 491–93, at p. 492.