ھەرەمی گەورە
ھەرەمی گەورە یان ھەرەمی خۆفۆ تاکە شوێنەواری حەوت سەرسوڕھێنەری جیھانە کە ماوەتەوە دەکەوێتە ناوچەی ھەرەمەکانی جیزە لە میسر کە وەک میراتی جیھانی یونسکۆ تۆمارکراوە. مێژووی دروستکردنی ھەرەمەکە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٢٥٦٠ پێش زایین، ئەو کاتە وەک گۆڕێک بۆ فیرعەون خۆفۆ لە شانشینی چوارەم دروستکراوە و دروستکردنی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەردەوام بووە. دروستکردنی ھەرەمی گەورە گۆڕانکارییەکی گەورەی کولتوورییە لە مێژووی میسری کۆندا و خۆفۆ لە دروستکردنی ھەرەمەکەیدا لە ژێر کاریگەری باوکیدا بوو شا سنێفێرو بوو. دوای مردنی باوکی خۆفۆ بوو بە خوداوەندی حاکم لەسەر زەوی و پێویست بوو بیر لە دروستکردنی گۆڕەکەی بکاتەوە، کە بە یەکەمین پڕۆژەی نیشتمانیی لە میسری کۆن دادەنرا، کە تێیدا کرێکارانی پیشەیی لە ھەموو میسرەوە بەشدارییان لە دروستکردنی گۆڕەکەیدا کرد. ھەرەمی گەورە بە بەرزی ڕەسەنی خۆی کە ١٤٨ مەتر بووە، وەک بەرزترین بینا ماوەتەوە کە مرۆڤ لەسەر زەوی تەواوی کردبێت لە ماوەی ٣٨٠٠ ساڵدا.
ھەرەمی گەورە | |
---|---|
بەشێکە لە | ھەڕەمەکانی جیزە، Seven Wonders of the Ancient World |
دامەزران | ٢٥٦٠ BCE |
وڵات | میسر |
دابەشکاریی کارگێڕی | Giza Governorate |
جێ | گیزە |
ناوچەی جوگرافی | Giza Necropolis |
پۆتانی شوێن | ٢٩°٥٨′٤٥″N ٣١°٨′٣″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٩٥ مەتر |
وڵاتی بنەڕەت | میسری کۆن |
دەستپێشخەر | Khufu |
ماددەی بەکارھاتوو | limestone، granite |
Collection | ھەرەمی گەورە |
نژیاروان | Hemiunu |
ستایلی نژیاروانی | ancient Egyptian architecture |
ڕووبەر | ٥٣٬٠٦١٫١٢ مەتری چوارگۆشە |
Shape | pyramid |
Ground level 360 degree view URL | https://giza.mused.org/en/guided/266/inside-the-great-pyramid |
شازادە ھام ئیۆنۆ ئەندازیاری شا خۆفۆ بووە - و پەیکەرێکی بەردی جیڕی ھەیە لە مۆزەخانەی ڕۆمەر-بێلیزیۆس لە ھێلدس ھایم لە ئەڵمانیا پارێزراوە. کاھین و ئەندازیاران ڕەوانەی شاری ئۆن کران بۆ ئەوەی ناوێک بۆ ھەرەمەکە ھەڵبژێرن و ئەو ناوەش بریتی بوو لە: “ئاخت خۆفۆ”، بە واتای "ئاسۆی خۆفۆ". نوێنەرایەتی ئەو ئاسۆیە دەکات کە خوداوەند ڕەع لێیەوە سواری گالیسکەکانی خۆر دەبێت بۆ ئەوەی بەسەریاندا بڕوات و ئەستێرەکان بۆی سەوڵ لێدەدەن و بە سەوڵەکانیان ڕۆحە خراپەکانی جیھانەکەی تر دەکوژێت بۆ ئەوەی خراپەکاری لەناو ببات و لەلایەن گەلەکەیەوە پیرۆز بکرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەرەمی گەورە تێدایە. |