ھێنری لوفێڤر

هێنری لۆفێڤر پێداگری لەسەر هەبوونی مافی شار بۆ کۆمەڵگا ئەکات،وە هەبوونی ماف لە ناو شار ئەکات

هێنری لوفێڤر(بە فەڕانسی: Henri Lefebvre)(٩١-١٩٠١) ، کۆمەڵناس و فەیلەسوفی فەڕەنسییە، کە تا ئێستا کاریگەرییەکی بەرچاوی لە تیۆریزەکردنی فەزا بە شێوەی ئەکادیمیک هەبووە، بەتایبەت لەو کاتەوە کە وا، پرتووکەکەی بە ناو "بەرهەمهێنانی فەزا – The Production of Space" لە ساڵی ١٩٩١ وەرگێڕدراوە سەر زمانی ئینگلیسی. لە کتێبی بەرهەمهێنانی فەزا، لوفێڤر پەرەی بە تیۆرییەکی یەکپارچە لە فەزا داوە، کە بە دوای بەرهەڤکردنی پەیوەندی هاوسەنگ نێوان بواری فیزیکی(سروشت)، فەزای زەینی(ئینتزاعی فەرمی سەبارەت بە فەزا) و فەزای کۆمەڵایەتییە(فەزای کارلێکی مرۆڤ و مشتومڕ و "دیاردەی هەستەوەر")وەیە. لوفێڤر پتر بە هۆی کارەکانی سەبارەت بە دیالێکتیک، مارکسیزم، ژیانی ڕۆژانە، شارەکان و بواری کۆمەڵایەتیی ناسراوە و بە "فەیلەسوفی شار" ناوبانگی دەرکردووە.

هێنری لوفێڤر

سەرچاوە دەستکاری

Bartley, Brendan, Hubbard, Phil, and Kitchin, Rob. , 2004. Thinking Geographically (1st Edition). London, GB: ContinuumProQuest ebrary.