ھێزی وشکانیی ئوکراینا

هێزی نیشتیمانیی وڵاتی ئوکرانیا

ھێزی وشکانیی ئوکراینا (بە ئوکراینی: Сухопутні Війська ЗСУ Sukhoputni Viys’ka) ھەروەھا ناسراو بە سوپای ئوکراینا، ھێزێکی وشکانیی چەکداریی وڵاتی ئوکراینایە، کە لە پێکھاتە و یەکە و دامەزراوەکانی ھێزی وشکانیی سۆڤیەتەوە پێکھێنراون و سێ ناوچەی سەربازی (ناوچەی سەربازی کیێڤ و کارپاتیان و ئۆدیسا) لە خۆدەگرێت، دوای سەربەخۆبوونی ئوکراینا لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ ئوکراینا کەرەستەکانی سوپای سەردەمی سۆڤیەتی ھێشتەوە و ھێزە چەکدارەکانی بە شێوەیەکی خۆکارانە ڕێکخرانەوە، لە ئەنجامدا ھەتا مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٤، ھێزەکانی ئوکراینا بە تەواوی تێکچوو و سوپا زیانێکی زۆری بەرکەوت.[٣] لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دۆنباس لە ڕۆژھەڵاتی ئوکراینا لە نیسانی ٢٠١٤، ئوکراینا بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ھێزە چەکدارەکانی بە جۆرێک قەبارەی ھێزە چەکدارەکانی پێش ٢٠١٤ نزیکەی ١٢٩٫٩٥٠ چەکدار بوو بەڵام لە ئازاری ٢٠١٤ بۆ ٢٠٤٫٠٠٠ چەکداری چالاک بەرزبووەتەوە، لەگەڵ لقی ھێزی وشکانی کە ١٦٩٫٠٠٠ سەرباز لەخۆدەگرێت.[٤][٥] [٦]

سیمبولی نیشتمانیی ھێزە سەربازییەکانی ئوکراینا
هێزی خاکی ئۆکرانیا
Сухопутні Війська України
سیمبولی نیشتیمانی هێزی سەربازی ئۆکرانیا
Active١٩١٧-١٩٢٢، ١٩٩١-ئێستا
وڵات ئوکراینا
جۆرسپا
ڕۆڵهێزی شەڕکەر
قەبارە١٦٩٫٠٠٠ (٢٠١٦)[١]
بەشێکە لەهێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا
بارەگاکانکیێڤ
Anniversaries ڕۆژی سپا
(٦ کانونی یەکەم)[٢]
Engagements
فەرماندەکان
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیاژەنەڕاڵی عەقید ئۆلێکساندەر سیریکسلی
هێماکان
ئاڵاEnsign of Ukrainian Ground Forces

ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت دەستکاری

پاش ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت و دامەزراندنی حوکومەتی سەربەخۆی ئۆکرانیی لە ساڵی ١٩٩١، هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا نزیکەی ٧٨٠٫٠٠٠ چەکدار و کارمەند و ٧٠٠ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٦٥٠٠تانک و ٢٥٠٠موشەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەخۆگرتبوو، کێشەیەک کە ئۆکرانیا ئەوکات تووشیبوبوو ئەوەبوو کە لەکاتێکدا هێزی چەکداری فراوانی هەبوو بەڵام پێکهاتەی فرمانی گونجاوی نەبوو و هێزەکانی شپرز مابوونەوە، لە ٢٤ی ئابی١٩٩١ ڤێرخۆڤنا ڕادای بڕیارێکی دەرکرد کە کۆنترۆڵی هەموو یەکە سەربازی و هێزە چەکدارەکانی سۆڤیەتی پێشووی دەکرد ئەم بڕیارەش سەرجەم خاکی ئۆکرانیای دەگرتەوە[٧].

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Полторак поставив сухопутні війська за приклад реформ в Україні". 13 December 2016. Archived from the original on 2018-03-01. Retrieved 2018-03-01.
  2. ^ Culture Smart! Ukraine by Anna Shevchenko, Kuperard, 2006, ISBN 978-1-85733-327-5
  3. ^ https://ukrainianweek.com/Politics/115444
  4. ^ https://www.washingtonpost.com/news/worldviews/wp/2014/03/03/ukraines-military-is-far-smaller-than-russias-but-theres-3-reasons-it-might-not-be-so-easy-to-crush/
  5. ^ https://ukrainianweek.com/Politics/115444
  6. ^ https://www.washingtonpost.com/news/worldviews/wp/2014/03/03/ukraines-military-is-far-smaller-than-russias-but-theres-3-reasons-it-might-not-be-so-easy-to-crush/
  7. ^ "The Ukrainian Military: From Degradation to Renewal - Foreign Policy Research Institute". www.fpri.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-31.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری