ھێدسن بەی (نیشانی بازرگانی)

ھێدسن بەی (بە ئینگلیزی: Hudson's Bay) (پێشتر ناسراوبوو بە «دە بەی») بریتییە لە زنجیرە بازارێک کە پێکھاتووە لە ٩٠ زنجیرە لە کەنەدا و نێدەرلاند. نیشانەی سەرەکی بازرگانیی ھاوبەشگای کۆمپانیای ھەدسن بەی (HBC)، کە کۆنترین ھاوبەشگایە لە ئەمەریکای باکوور. بارەگای سەرەکی کەوتۆتە قوللەی سیمپسۆن لە شاری تۆرنتۆ. بە زمانی فەڕەنسی پێی دەڵێن a Baie d'Hudson (پێشتر la Baie)، کە کورتکراوەی "Compagnie de la Baie d'Hudson"یە. لە کەنەدا بە ھەردوو ناوی ئینگلیزی و فەرەنسی بانگ دەکرێت.

فرۆشگاکانی بریتین لە پێداویستی گشتی، بەڵام بەتایبەتی گرنگی بە جل وبەرگ و جوانکاری مرۆیی و ناوماڵ دەدات. فڕۆشگای سەرەکی کەوتۆتە ناوەڕاستی گەورەترین شارەکانی کەنەدا وەک تۆرنتۆ و مۆنتریاڵ و ڤانکۆڤەر و کالگاری و ئۆتاوا و ئەدمۆنتۆن و وێنیبیچ، لە تەواوی ئەم شارانە فرۆشگاکان لە باڵاخانە و تەڵاری بەرز و مێژوویین. گەورەترین فرۆشگای لە ناوەڕاستی تۆرنتۆیە لە شەقامی کوین لەسەر ڕووبەری ١٬٠٠٠٬٠٠٠ پێی چوارگۆشە (٩٣٬٠٠٠ مەتر چوارگۆشە). ھەروەھا ھەر لە تۆرنتۆ فرۆشگایەکی بچووکتر ھەیە کە تەواوی درێژی شەقامی مینی مایڵی داگیرکردووە تا دەگاتە شەقامی بڵور و شەقامی یانگ.

یەکێک لە فڕۆشگاکانی ھێدسن بەی لە تۆرەنتۆ

مێژوو دەستکاری

دەتوانین مێژووی پێکھێنانی ھێدسن بەی بگەڕێنینەوە بۆ ساڵی ١٨٨١ کاتێک کە ھاوبەشگایەکە یەکەم فرۆشگای خۆی لە وینیپێگ لە مانیتۆبا لەژێر ناوی "Hudson's Bay Company" کردەوە. لە ساڵی ١٨٨١ تاوەکوو ساڵی ١٩٦٠ فرۆشگاکانی ھێدسن بەی کەوتبووە بەشی ڕۆژاوای کەنەدا و ناوچە جەمسەرییەکانی باکوور.

سەرچاوەکان دەستکاری