ھیپستێر (بە ئینگلیسی: hipster)، وردەفەرھەنگێک بوو لە ساڵەکانی ١٩٤٠ لە ئامریکا دا. بەو جۆرە کە لە دەیەی ١٩٤٠ دا بە کار دەھێندرا، ئاماژەی دەکرد بە لایەنگرانی جاز، بەتایبەت جازی مۆدێڕن، کە لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٤٠ دا باوبووبوو. ھیپستێر، شێوازی ژیانی مۆسیقاری جازی بەلاوە پەسەند بوو. لەوانە: شێوازی جلپۆشینی، شێوازی قسەکردنی عەوامانەی، مەسرەف کردنی دەوا ھۆشبەرەکان، ھەڵسوکوەتی ڕاحەتی، دەموزمانی تانەوتەشەرداری، ئەو ھەژارییەی کە خۆی دائەسەپان بە سەر خۆی دا، وە ڕاحەت بوونی لە سێکس دا.

ھیپستێرە سەرەتاییەکان لاوانی سپیپێست بوون کە ڕەشپێستەکانیان لە ناو خۆیان دا قەبووڵ دەکرد، بەڵام دواترەکانیان زۆرتر وێنەیەکی سەرەتاییەکان بوون بێ ئەوەی بناخەکانی فەرھەنگەکە بناسن.