ھیدۆنیزم یا چێژپەرستی بریتییە لە خێزانە تیۆرییەک کە لە ھەموویاندا چێژ ڕۆڵی سەرەکیی ھەیە. چیژخوازیی سایکۆلۆژیک بانگەشەی ئەوە دەکا کە ھەڵسوکەوتی مرۆڤ لە ڕێگەی مەیلی بۆ زیاکردنی چێژ و کەمکردنی ئێش و ئازارەوە دیاری دەکرێت.[١][٢] چێژخوازیی نۆرماتیڤ یان ئەخلاقی، لە لایەکی ترەوە، لەبارەی ئەوەوەیە کە مرۆڤ چۆن «دەبێ» ھەڵسەوکەوت بکات نەک چۆن ھەڵسوکەوت دەکات: دەبێ بە دوای چێژەوە بێ و خۆی لە ئازار دوور بگرێ.[٢] ھەروا لە لای جۆن لۆکیش بەختەوەریی مرۆڤ بریتییە لە کەمکردنەوەی ئازار و زیادکردنی چێژەکان.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھیدۆنیزم تێدایە. |