ھۆندووراس لە ئۆڵۆمپیاد

ھۆندووراس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد. لەو کاتەوە جگە لە ساڵانی ١٩٧٢، ١٩٨٠ بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد. لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ یەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد دوای ئەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بکاتەوە. ئەم وڵاتە تا ئێستا خاوەنی ھیچ مەدالیایەکی ئۆڵۆمپیاد نییە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ھۆندووراس لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە و لە ھەمان ساڵدا لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێنرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Honduras at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.