ھاوسەرگیریی سپی یەک لە شێوازەکانی پێکھێنانی بنەماڵەیە کە وەک ڕێگایەکی چارەسەر و ڕێککەوتن لەگەڵ کێشە و گرفتەکانی جیھان و ژیانی نوێ ھاتووەتە ئاراوە. لەم جۆرە ژیانە ھاوبەشەدا ژن و پیاو بەبێ ئەوەی کە پێوەندیی ھاوسەرگیریی خۆیان بەشێوازی فەرمی و یاسایی تۆمار بکەن، تەنیا بەپێی ڕێککەوتنی نێوان خۆیان ژیانی ھاوبەش پێک دێنن.[١]

ھاوسەرگیریی سپی ئەو کاتەی ڕوو دەدات کە لایەنەکانی ھاوسەرگیری پێیان خۆشە پێکەوە پێوەندیی سۆزدارانە، سێکسی، لۆژیکاڵ و ئەخلاقییان ھەبێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری جۆراوجۆر توانای بەجێھێنانی بەڵێنە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ھاوسەرگیریی ھەمیشەیی و فەرمییان نییە و بۆیە بڕیار دەدەن ھاوسەرگیریی سپی بکەن.[٢]

پێناسە دەستکاری

دەستەواژەی ھاوسەرگیریی سپی دوو واتای کۆن و نوێی ھەیە: دەکارھێنانی نوێ نموونەی فارسییەتی کە بۆ وەسفکردنی ژیانی ھاوبەش بەبێ تۆمارکردنی ھاوسەرگیریی فەرمی دەکاردەھێنرێ.[٣]

دەکارھێنانی کۆنی «ھاوسەرگیریی سپی» لە زمانەکانی فەڕەنسە (بە فەڕەنسی: Mariage blanc) و ئینگلیزیدایە (بە ئینگلیزی: White marriage) کە بە واتای ھاوسەرگیریی بەبێ پێکگەیشتن، یان تۆمارکراو و یاسایییە بەڵام لەبەر ھۆکاری جۆراوجۆر ھیچ جۆرە پێوەندییەکی سێکسی تێدا نییە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ahmadi, kamel (2021). House with Open Door (A Comprehensive Research Study on White Marriage (Cohabitation) in Iran). London: Mehri publishing.
  2. ^ "قصه هایی درباره گناه و توسعه".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "مجله زنان امروز به دلیل ترویج ازدواج سفید توقیف شد".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Bliss, Alan (1996). A Dictionary of Foreign Words and Phrases in Current English. london: Routledge. ISBN 0-415-05905-4.