ھاوتزەر (بە ئینگلیزی: howitzer) جۆرێکە لە تۆپھاوێژ کە ھەندێک تایبەتمەندی تۆپی جەنگ و ھاوەن تێکەڵ دەکات. ھاوتزەرەکان بەگشتی بە بۆڕییەکی تاڕادەیەک کورت و خێرایی مامناوەندی فیشەک و توانای ھاویشتن لە ڕێڕەوێکی کەوانەییدا تایبەتمەندن. درێژی بۆڕیی تۆپی ھاوتزەر بەزۆری لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ھێندەی کالیبەرەکەیاندایە، ھەرچەندە ئەو تۆپانەی کە ڕێژەی درێژی بە کالیبەریان زیاترە لە ٣٠ دەتوانرێت وەک ھاوتزەریش پۆلێن بکرێن ئەگەر توانای ھاویشتیان ھەبێت بە گۆشەی بەرز بۆ ئەوەی مەودای جیاواز ببڕن.

ھاوتزەری ٤٠٦ ملم لە جەنگی جیھانیی دووەم

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «هویتزر»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣.