گەڕەکی شەشەمی پاریس

گەڕەکی شەشەمی پاریس یەکێک لە ٢٠ گەڕەکی شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسایە. لە قسە کردندا بە فەڕەنسی بەم گەڕەکە دەگوترێ شەشەم (sixième).

بەشێک کە پێی دەگوترێ لووکزامبوورگ (گۆکردن بە فەڕەنسی: لووکزامبووغ) لە کەناری چەپی چۆمی سێندایە. گەڕەکی شەشەمی شاری پاریس چەندین بنکەی خوێندکاریی بەنێوبانگی دنیا وەکوو خوێندنگەی نەتەوەیی باڵای ھونەرە جوانەکان، ئاکادێمی فەڕەنسی، سێنای فەڕەنسا و خوێندنگەی خوێندکارییە باڵاکان لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە خۆ دەگرێ. ھەروەھا، چەندین شوێنی بەرچاوی شاری پاریس وەکوو مەیدان و پەرستگای سەن-ژێرمەن، مەیدان و کڵێسەی سەنت سوولپیس، باخی لووکزامبوورگ و پۆن دێز ئار لەم گەڕەکەدان.[١] زانستگای پاریس دێکاریش لەم گەڕەکەدایە.


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 21ی Novemberی 2019. Retrieved 10ی Novemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)