گەڕەستێرۆچکەی ٢ پاڵاس

گەڕەستێرۆچکە

پاڵاس دووەم گەڕەستێرۆچکەیە کە لەلایەن فەلەکناسی ھاینرێک وێلیام ئۆلبێرسەوە لە ٢٨ی ئازاری ١٨٠٢ دۆزرایەوە، لە سەرەتادا پالاس بە یەکێک لە هەسارەکان دادەنرا، هەروەک ئەوانەی پێش خۆی دۆزرایەوە، وەک سێریس و جونۆ و ڤێستا، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە گەڕەستێرە گچکەکان دۆزرایەوە و بووە هۆی ئەوەی بە شێوەیەکی جیاواز پۆلێن بکرێت. پێدەچێت شێوەی گەڕەستێرۆچکەی ٢ پالاس زۆر ناڕێک بێت، بەو پێیەی هێزی کێشکردنی بەس نەبووە بۆ ئەوەی ببێتە تۆپ.[١]

وێنەیەکی پاڵاس لەلایەن توێژینەوەی هەسارە دەرەکییەکان

تایبەتمەندی

دەستکاری

بارستەی پاڵاس ٢ نزیکەی ٧%ی ماددەی ناو پشتێنەی گەڕەستێرۆچکەکان پێکدێنێ کە دەکەوێتە نێوان مەریخ و موشتەری، بۆیە یەکێکە لە گەڕەستێرۆچکە گەورەکان، تیرەکەی نزیکەی ٥٦٠ کیلۆمەترە، کەمێک گەورەترە لە ڤێستا کە خاوەنی بارستەیەکە تەنها نزیکەی ٢٠% کەمترە لە خۆی بەم شێوەیە ڤێستا سێیەم گەڕەستێۆچکەی بچووکە لە ڕووی بارستەیەوە.

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ «ئارسەر بێری (١٨٩٨)، کورتە مێژوویەکی فەلەکناسی (بە ئینگلیزی : جۆن مۆرای».