گێڕگۆڕانی بەردەوام

  ئەم وتارە سەبارەت بە گێڕگۆڕانی بەردەوام نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏گۆڕان (ڕوونکردنەوە).

گێڕگۆڕانی بەردەوام کە بە CVT ناسراوە (Continuously variable transmission) زۆر جاریش بەوە دەناسرێتەوە کە پێی دەووترێت گێر گۆرانی یەک ھەنگاو یاخود گێڕگۆڕانی بێ ھەنگاو زۆر جارێش پێی دەوترێت گێر گۆڕانی بە پولی.[١]

بیرۆکەی گێر گۆران بە بەردەوامی

جۆرێکە لە گێری ئۆتۆماتیک کە تێیدا ڕیژەی گێر (gear ratio) دەگۆڕدێت بە بەردەوامی بەبێ ھیچ گۆڕینێک و ھەنگاوێک، ئەمەش بەھۆی ئەوەی لە سیستەمی گێڕگۆڕانی بەردەوام (CVT) ھیچ گێرێکی تیدا نییە بەڵکو تەنھا یەک گێری سحراوی تێدایە کە بەبەردەوامی دەگۆڕدرێت، ئەویش بەپێی جۆری لێخوڕین و داواکاری شۆفێر.[٢]

بیرۆکەی کارکردن دەستکاری

 
وێنەی دووەم

بە سادەیی بیرۆکەی کارکردنی سیستەمی گێڕگۆڕانی بەردەوام (CVT)؛ ئەوەیە کە دوو پوولی شێوە قووچەک بە پێچەوانەی یەکتر لە تەنیشت یەک دانراون (کە یەکێکیان بە مەکینە بەستراوە و ئەیتریان جووڵەدەکات کە بە شەفتی دەرچوون ەوە بەستراوە Output Shaft).

ئەم دوو پولیە بە قایشێکی زنجیری پتەو لە یەکتری بەستراون وە بۆشایییەک ھەیە لە نێوانیان کە بەرپرسە لە درووست کردنی ڕێژەی گێڕ، بە زیاد کردن و کەمکردنەوەی خێرایی دەبێتە ھۆی جوڵاندنی زنجیرەکەی نێوانیان و گۆرانکاری لە خێرایی. وەک لە وێنەی دووەم دا دیارە.

لە سیستەمی گێڕگۆڕانی بەردەوام بە نزیکەیی %٨٨ ی چووستی دەگوازرێتەوە (لە کاتێکدا لە گێر ئۆتۆماتیک کەمترە لە %٨٥)، تێجووی بەرھەم ھێنانی کەمترە، چووستی مەکینە زیاتر بەرکارە، لە کاتی لێخوڕین کاتێک ھێز گرینگترە بەلاتەوە وەک لە داھات، گێڕگۆڕانی بەردەوام ھێزێکی زۆر دەبەخشێت لە RPM ی دیاری کراوی مەکینەدا بۆی زۆرتین ھێز بەرھەم بھێنرێت.

جۆرەکانی گێڕگۆڕانی بەردەوام (CVT) دەستکاری

  • پولی تیرە گۆڕاو: ئەمە باوترین جۆریانە کە دوو پوولی شێوە پیتی V ی ئینگلیزین، کە ستوونن لەسەر ئاراستەی خوولانەوەیان و بە قایشێک لیک بەستراون و بە نزیک کەووتنەوە و دوورکەوتنەوە لە یەکتر ڕێژەی گێر درووست دەکەن.
  • ڕۆلەی سەرەکی - ئێکسترۆید Extroid: ئەمەش لە دیسک و ڕۆلە پێک ھاتووە کە ھێز دەگوازێتەوە لە نێوان دیسکەکان.
  • موگناتیسی: کە ئەمەیان لەلایەن زانکۆی شەفیڵد وە گەشەی پێدراوە و دواتر بە بازرگانی کراوە، بیرۆکەی کارکردنی ئەمەیان کارەبایییە.
  • گێر گۆران ی بێ کۆتایی: بۆیە پێی دەوترێت بێ کۆتایی چونکە ڕێژەی گێر لە شەفتی دەرچوون Output Shaft بۆ شەفتی تێچوون Input Shaft دەکاتە سفر.
  • ڕاچێتینگ: کە ئەمەیان پشت بە بیرۆکەی لێک خشاندن دەبەستێت.
  • ھایدرۆلیکی: کە ھەموو ھێزەکان بەھۆی ھایدرۆلیکەوە دەگوازرێنەوە.
  • ناودیک ی ھەنگاو بە ھەنگاو iCVT: ئەمەیان بە زنجیر کاردەکات و لەلایەن www.varibox.com ەوە ڕێکلامی بۆدەکرێت ھەرچەندە چەند خاڵێکی لاوازی ھەیە وەک: زۆری ھێزی لێکخشاندن تێیدا، نەبوونی توندوتۆڵییەکی ئەوتۆ وە توانای گواستنەوەی تۆرک Torque.
  • قووچەکی: کە یەک قووچەک یا زیاتر بەکاردێت بۆ درووست کردنی ڕێژەی گێر.
  • ڕۆلەی خوولاوە.
  • ھەسارەیی.

لە باشی و خراپییەکانی دەستکاری

سوودە نموونەیەکانی گێڕگۆڕانی بەردەوام (CVT) دەستکاری

  • لە ڕووی دارایییەوە گرینگییەکی بێ وێنەی ھەیە؛ بەھۆی ئەوەی ئەم سیستەمە لەکاتی لێخوڕینی ئاساییدا RPM ێکی کەم بەکاردەھێنێت و لەکاتی بەرزیی و نزمی و باری تایبەتی لیخوڕین و شەقامدا سیستەمی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێلەکە خۆی بۆ ماوەیەک RPM بەرز و نزم دەکات و دواتر دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، بەمەش بەکارھێنانی سووتەمەنی یاخوود وزە بە شێوەیەکی زۆر ڕیک و پێک دەیێت و کەمتر بەکاردەبرێت، بۆیە لە ئۆتۆمبێلە کارەبایەکاندا گرینگییەکی زۆری ھەیە.
  • نەرمی لە لێخوڕیندا: بەھۆی ئەوەی لەم سیستەمەدا گێر گۆڕین نییە بەڵکو تەنھا بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەکی بەردەوام ھەیە، بۆیە ھەست بە لەقین یا جوڵەی گێر گۆرین ناکەیت، بەمەش نموونەیەکی لێخووڕینی تایبەتت پێ دەبەخشێت.
  • نرخی تێچوون: بەھۆی ئەوەی پارچەی کەمتری تێدا بەکاردێت و پێکھاتەیەکی میکانیکی سادەی ھەیە بۆیە تێچووی دروست کردنی کەمە (بۆیە لە زۆربەی بەکارھێنانە بچووکەکاندا بەکاردێت وەک ماتۆرسایکل).[٣]

خراپییەکانی گێڕگۆڕانی بەردەوام (CVT) دەستکاری

  • چێژ بەخش نییە: بەھۆی ئەوەی کە گێر گۆرینی تێدا نییە و زۆربەی کات مەکینە لەسەر RPM ی کەمە، بەمەش دەنگی مەکینە و گزۆز نابیسترێت، ھەست بە گێر گۆڕین ناکەیت و زۆر جار ھەست بە وەستاویەک دەکەین لە لێخوڕین.
  • خزمەتگوزاری: ئەگەر شوێنیک یا کەسێک لێھاتوو و باوەڕپێکراو نەبێت ناتوانێ کار لە چاکردنەوە یا خزمەتگووزاری ئەم جۆرە گێرە بکات، سەرەڕای ئەوەش تێچووی چاکردنەوە و خزمەتگووزاری گرانە.

لیستی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سیستەمی گێڕگۆڕانی بەردەوامیان لەسەرە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "wikiEng".
  2. ^ "cvt".
  3. ^ "pros and cons". ٢ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.