گیاردیا لامبلیا (بە ئینگلیزی: Giardia duodenalis) مشەخۆرێکی تاک خانەیە، سەر بە زیندەوەرە خانە ناوک ڕاستەقینەکانە و قامچیی ھەیە. بۆ یەکەم جار لەلایەن زانا (van Leeuwenhoek)ەوە دۆزرایەوە لە ساڵی ١٦٨١ کاتێک پشکنینی بۆ پیسایی خۆی دەکرد لەژێر مایکڕۆسکۆپ.

گیاردیا لامبلیا
کورتەناوG. lamblia
ناوی پۆلێنکردنGiardia lamblia
پلەی پۆلێنکردنجۆر
پۆلێنکردنی باوانGiardia
Replaced synonym (for nom. nov.)Cercomonas intestinalis
دەبێتە ھۆکاریgiardiasis
Has natural reservoirمرۆڤ، پشیلە، سەگ
Taxon author citationStiles in Kofoid et Christiansen, 1915

مشەخۆری گیاردیا چەندین توخمی ھەیە یەک لەوانە گیاردیا لامبلیایە کە ھۆکاری سەرەکی نەخۆشی سکچوونە لە نێوان مرۆڤ و شیردەرەکانی تر لە ھەموو جیھاندا پێی دەوترێ نەخۆشیی Giardiasis، دوو قۆناغی ھەیە لە سووڕی ژیانیدا. تووشبونەکە کاتێک دەست پێدەکات کە خانەخوێیەکە ئاو یان خۆراکی پیسبوو بە (Cyst)ەکانی مشەخۆرەکە دەخوات. کەمتر لە ڕێگای خۆراک و ھەوای دەم دەگوازرێتەوە.

(Cyst)ەکانی ئەم مشەخۆرە سستە لە چالاکییەکانی بۆیە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژتر لە باروودۆخە ژینگەیییە جیاوازەکاندا بمێنێتەوە. دوای ئەوەیCyst ەکان دەچنە گەدەو تووشی ترشەڵۆکی گەدە دەبن دەگۆڕێن بۆ (Trophozoite) لە سەرەتای ڕیخۆڵە باریکە. Trophozoite قۆناغی چالاکی مشەخۆرەکەیە کە دەتوانی دووھێندە ببێت ھەر لە سەرەتای ڕیخۆڵە باریکە، کە ئەمەش دەبێتە ھۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک ھەرسنەکردنی خۆراک و سکچوون. دوای ئەوەی Trophozoite ەکان بەر شلەی زەرداو دەکەون ھەندێکیانن دەگۆڕێن بۆ(Cyst) لە بەشی ناوەڕاستی ڕیخۆڵە باریکە. لە ڕێگای پیسایی دێتە دەرەوە و دەتوانێ کەسێکی تر تووش بکات بەو شێوەیە لە سووڕی ژیانی بەردەوام دەبێ.[١]

نیشانەکان دەستکاری

زۆربەی کەسەکان کە تووش دەبن نیشانەیان لێدەرناکەوێ. نیشانەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییە بە ھەفتەیەک تا دوو ھەفتە دەردەکەوێ دوای شووشبوون کە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانەن شەکەتی – سەرسووڕان - ڕشانەوە - شل بوونی پیساییی (لینج بوونی) – نەمانی ئارەزووی خواردن – دروستبوونی غازات – دابەزینی کێش – ژانە سەر و ئازاری سک.[٢]

پشکنینی تاقیگەیی دەستکاری

نەخۆشییەکە لە ڕێگای وەرگرتنی نموونەی پیسایی نەخۆشەکە دەستنیشاندەکرێ. دەتوانین ڕاستەوخۆ نموونەکە لەگەڵ Normal saline تێکەڵبکەین و بیخەینە ژێر مایکڕۆسکۆپ یان نموونەکە ڕەنگ (Stain)ی بکەین بیخەینە ژێر مایکڕۆسکۆپ ئینجا لەژێر مایکڕۆسکۆپ Cyst ەکان و Trophozoite ەکان دەبینرێ لە ئەگەری ھەبوونی مشەخۆرەکە،[٣] کە بەم شێوەیە دەبینرێ لەم لینکانە:

https://ibb.co/6vcd9RR

https://ibb.co/LPFJ5vR

چارەسەر دەستکاری

(Metronidazole (Flagyl)- Tinidazole (Tindamax)- Nitazoxanide (Alinia ئەم دەرمانانە بۆ چارەسەر نەخۆشی گیاردییەسس بەکاردێ.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Giardiasis: Causes, Symptoms, and Treatment". Healthline (بە ئینگلیزی). 2017-08-15. Retrieved 2021-08-13.
  2. ^ "Giardiasis: Causes, Symptoms, and Treatment". Healthline (بە ئینگلیزی). 2017-08-15. Retrieved 2021-08-13.
  3. ^ "JCDR – Direct wet mount microscopy, Giardia lamblia, RIDASCREEN Giardia test, Stool concentration". www.jcdr.net. Retrieved 2021-08-13.
  4. ^ "Giardia infection (giardiasis) – Diagnosis and treatment – Mayo Clinic". www.mayoclinic.org. Retrieved 2021-08-13.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری