گۆکچەدام (گوند)
گۆکچەدام (پێشتر: هەمیتە) گوندێکە لە ناوچەی عوسمانییە لە پارێزگای عوسمانییەی تورکیا كە دەكەوێتە رۆژهەڵانی ئەدەنە . [١] ژمارەی دانیشتووانی ٥٨٦ کەسە (٢٠٢٢). [٢] گوندێكی تورکماننشبنە. [٣] زێدی ڕۆماننووسی بەناوبانگی بە ڕەچەڵەک کورد یاشار کەمالـه كە تاكە ماڵی كورد بووە لەم گوندە . [٤]
شوێنە دیارەكانی گوندی هەمیتە قوچە تەپەیێكی بەردینە كە لە ناوەڕاستی گوندەکەدا قیت بۆتەوەو قەڵایەکی لە ترۆپكدا بنیاتنراوەو ئێستا وێرانەیە. ڕووباری جیحان بە نزیك گوندەکە تێپەڕ دەبێت . دامەزراوی تر بریتین لە پارکێک لەگەڵ مۆزەخانەیەکی بچووک بۆ یاشار کەمال (هەمیشە کراوە نییە).
ریشەی ناوی هەمیتە
دەستکاریهەمیتە لە بنەڕەتدا قەڵایەکی ڕۆمانی بوو ، ئیبن خوردادبە (ساڵی ٨٧٠ز) لە كتێبە جوگرافیاییەكەی خۆی (المسالك و الممالك) ناوی گوندەكەی بە شێوەی العمودین هێناوە كە لە زمانی عەرەبیدا بە واتای "دوو ئەستوون" دێت ، . لە سەدەی دوازدەهەمدا، ماتیۆی رەهاوی ناوی ئەو شوێنەی بە ئامودا (عامودا) یان ئامودان ناوبردووە. بە گوتەی سێڤان نیشانیان ناوی ڕەسەنی تورکی گوندەکە لە فۆڕمی ئەرمەنییەکەی ئاموتا وەرگیراوە . [٥]
سەرچاوەكان
دەستکاری- ^ Köy, Turkey Civil Administration Departments Inventory. Retrieved 22 May 2023.
- ^ «Address-based population registration system (ADNKS) results dated 31 December 2022, Favorite Reports» (XLS) (بە ئینگلیزی). TÜİK. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Yaşar Kemal hayatını kaybetti». CNN Türk. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Yasar Kemal obituary». the Guardian (بە ئینگلیزی). ١ی ئازاری ٢٠١٥. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Nişanyan، Sevan. «Gökçedam». NişanyanYerAdları. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.Nişanyan, Sevan. "Gökçedam". NişanyanYerAdları. Retrieved 1 February 2023.