گۆشتخۆرەکان یان گۆشتخۆر (بە ئینگلیزی: Carnivore) ئەو زیندەوەرەیە کە وزە و پێداویستییە خۆراکییەکان لە ژەمێکەوە وەردەگرێت کە زۆربەی یان بە تەواوی شانەکانی ئاژەڵ لەخۆدەگرێت لە ڕێگەی ڕاوەنان یان خواردنی جەیف!,[١][٢] ئەو ئاژەڵانەی کە پشت بە گۆشت دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی پێداویستییە خۆراکییەکانیان پێیان دەوترێت گۆشتخۆری ناچاری، لەکاتێکدا ئەو زیندەوەرانەی کە گۆشت و ڕوەک دەخۆن پێیان دەوترێت قارتە.[٢] گۆشتخۆرەکان سەرەکیترین نێچیرن لە زنجیرە خۆراکییەکاندا.ئەو ڕوەکانەی کە مێرووەکان دەگرن و ھەرسیان دەکەن پێیان دەوترێت ڕوەکی گۆشتخۆر، بە ھەمان شێوە ئەو قارچکانەی کە ئاژەڵە وردبینەکان دەخۆن زۆربەیان پێیان دەوترێت قارچکی گۆشتخۆر.

Male Lion and Cub Chitwa South Africa Luca Galuzzi 2004.JPG

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Nutrient Requirements: Carnivores. Duane E. Ullrey. Encyclopedia of Animal Science.
  2. ^ ئ ا Mammals: Carnivores. Duane E. Ullrey. Encyclopedia of Animal Science.