گوۆیو (بە چینی:國語) بە زۆری وەک پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتەکان وەرگێڕدراوە، دەقێکی مێژوویی چینیە کە چەن قسە و لێدوانێکی تیایدا کۆکراوەتەوە تایبەتە بە فەرمانرەواکان و خەڵکی سەردەمی بەھار و پاییز (٧٧١ تا ٤٧٦ی پێش زایین). تیایدا ٢٤٠ لێدوان ھەیە، لە پاشا مووی ژۆو دەست پێدەکات (٩٥٦ تا ٩١٨ی پێش زایین) تا وەکوو کۆتایی ژیانی وەزیر ژیبۆ وەزیری جین لە ٤٥٣ی پێش زایین.[١]

گوۆیو
نووسەرنەزانراو
سەردێڕی سەرەکی國語
وڵاتئیمپراتۆریەتی ژۆو لە چین
زمانClassical Chinese کلاسیکی چینی
بابەتمێژووی سەردەمی بەھار و پاییز
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٤ی پێش زایین

ھەرچۆنێک بێت نووسەری کتێبەکە نەزانراوە، بەڵام ھەنێک جار وا گومان دەکرێت زوۆ چیومینگ نووسەر و بەشداریکەری کتێبەکە بێت.

کتێبەکە لەوانەیە لە سەرەتای سەدەی پێنجەمەوە دەست پێ بکات بەردەوام بێت تاوەکوو کۆتایی سەدەی ٤ەمی پێش زایین.[٢]

ناوەڕۆک دەستکاری

# چینی خوێندنەوە وەرگێران بەرگ
1 周語 ژۆو یو لێدوانەکانی ژۆو 3
2 魯語 لو یو لێدوانەکانی لیو 2
3 齊語 چی یو لێدوانەکانی چی 1
4 晉語 جین یو لێدوانەکانی جین 9
5 鄭語 ژێنگ یو لێدوانەکانی ژێنگ 1
6 楚語 چو یو لێدوانەکانی چوو 2
7 吳語 وو یو لێدوانەکانی وو 1
8 越語 یوێ یو لێدوانەکانی یوێ 2

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shih & Knechtges (2010), p. 308.
  2. ^ Chang, Boltz & Loewe (1993), p. 264.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری