گوندی ھەسنان سەر بە قەزای سۆرانە، کە ١٥ کیلۆمەتر لە ناحیەی دیانا دوورە. کە لە ئێستادا ٨٦ ماڵ تێیدا نیشتەجێن، کە نزیکەی ٨٠ ماڵ کۆچیان کردووە بۆ شار. دانیشتوانی گوندی ھەسنان پتر لە ٤٠٠ کەس دەبێت، کە زۆربەی دانیشتوانی گوند بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵی خەریکن، لەپاڵ ئەوەشدا ھەندێکیان فەرمانبەر و پێشمەرگەن. دوو مزگەوت و قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لێیە کە دوو دەوامی تێدادەکرێت، یەکێک لە سیما دیارەکانی گوندی ھەسنان کتێبخانەکەیەتی، (کتێبخانەی ھەسنان) لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لەلایەن مامۆستایەکی ئایینی گوند و چەند گەنجێک کرایەوە، کە ھەفتانە چالاکی ڕۆشنبیری و ھونەری تێدا پێشکەش دەکرێت. وە ساڵانە فێستیڤاڵی ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان ئەنجام دەدرێ، کە یەکەمین فێستیڤاڵ لە ٧ی ئایاری ٢٠١٧دا ئەنجام درا کە بە ئامادەبوونی خەڵکی گوند چەندین چالاکیی ھونەری و کلتوری ئەنجام درا.