نەخۆشیی گورگەسوورە

نەخۆشیەکی بەرگری دژەخۆییە لە مرۆڤ
(لە گورگی سووری سیستمیەوە ڕەوانە کراوە)

سیستەمیک لووپوس ئەریتێماتێس یان بە کورتی (SLE) یان لووپوس. لووپوس بە لاتینی واتە گورگ و ئەریتێما بە یۆنانی واتە سوور. لە لەشی کەسی تووش بوو بە لووپوس کۆئەندامی بەرگری دەست دەکا بە دروست کردنی ھەندێک مادە دژ بە شانەکانی لەش و دەبێتە ھۆی ناکۆکی ئەوان. لووپوس لە ژناندا ١٠جار زۆرتر لە پیاوان ڕوو دەدات.[١]

وێنەی ژنێکی تووش بوو بە لووپوس

لووپوس زۆرتر ھێرش دەباتە سەر دڵ، جومگەکان، پێست، سی، ڕەگەکان، جەرگ، گورچیلەەکان و کۆئەندامی دەمار. پڕۆسەی لووپوس چاوەڕوان نەکراوە واتە جاری وا ھەیە نەخۆشییەکە دەگاتە ئاستێکی بەرز و ھێرش دەکاتە سەر ئەندام و کۆئەندامەکانی لەش و جاری وایە بە تەواوی دا ئەمرکێت و ھیچ ھەواڵی نییە.[٢][٣]

لووپوس شفای نییە، واتە ھیچ دەرمانێک نییە کە بە تەواوی نەخۆشییەکە بنبڕ بکات. چەندین دەوا ھەن کە بۆ دامرکاندنی کۆئەندامی بەرگری بەکار دەبرێن و نایەڵن کە ھێرش بکاتە سەر شانە خۆییەکان. ئەم دەواگەلە بریتین لە سایکلۆفۆسفاماید، کۆرتیکۆسترۆیید و چەندین دەوای سەرکوتکەری کۆئەندامی بەرگری تر. لووپوس دەتوانێت ببێتە ھۆکاری لەدەستدانی گیان، ئەو دەوا گەلەی بۆ دەرمانی لووپوس بە کار دەھێنرێن، بە تایبەت کۆرتیکۆسترۆیید، دەبنە ھۆی زەرەرمەندی کۆئەندامی سووڕان و لە ئاکامدا جەڵدەی دڵ و شتی وا دەبنە ھۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤ.

ھەندێ جار لووپوس لە تەمەنی منداڵیدا دەردەکەوێت، لە نێوان ٣ ھەتا ١٥ ساڵیدا کە کچان ٤جار زۆرتر لە کوڕان تووشی دەبن. لە منداڵاندا نیشانەکانی لووپوس زۆرتر سووربوونی گۆنا و فۆتۆسێنسیڤیتیە.[٤]




سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٠٨ ھێنراوە. ٢ی ئازاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٢ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Blotzer JW (June 1983). "Systemic lupus erythematosus I: historical aspects.". Md State Med J 32 (6): 439–41. PMID 6348430.
  4. ^ James, William; Berger, Timothy; Elston, Dirk (2005). Andrews' Diseases of the Skin: Clinical Dermatology. (10th ed.). Saunders. ISBN 0-7216-2921-0.